3   کاتژمێر پێش ئێستا 4909 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئامارى هاوسه‌رگیریى‌و جیابوونه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

 ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاماری پرۆسەی هاوسەرگیریی‌و جیابوونەوەی مانگی ئەیلوولی بڵاوکردەوەو ڕایگه‌یاند، "لەمانگی ڕابردوودا، نزیکەی 40 هەزار دۆسیەی هاوسەرگیریی‌و جیابوونەوەی هاوسەران لەدادگاکانی عێراق تۆمارکراون".

له‌و ئاماره‌دا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری نووسیویه‌تى، "کۆی گشتیی ئەو پرۆسە هاوسەرگیریانەی لەمانگی ڕابردوودا تۆمارکراون، گەیشتووەتە 30 هەزارو 205 هاوسەرگیریی، بەغداش لەپێشەنگی لیستی پارێزگاکاندایە، بەجۆرێک چوار هەزارو 307 پرۆسەی هاوسەرگیریی تێدا تۆمارکراوە، هەروەها پارێزگای نەینەوا بەسێ هەزارو 698 هاوسەرگیریی لەپلەی دووەم دێت، بەسرە بەدوو هەزارو 609 هاوسەرگیریی لەپلەی سێیەم دێت".

هەر لەئامارەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریدا هاتووە، کۆی گشتیی حاڵەتەکانی جیابوونەوەی هاوسەران گەیشتووەتە شەش هەزارو 719 حاڵەت.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لەبەری کەرخی پارێزگای بەغدا هەزارو 295 حاڵەت بووە، لەبەری ڕەسافە 880 حاڵەت بووە، بەمەش بەغدا پلەی یەکەمی لەنێو پارێزگاکانی عێراق گرتووە، هەروەها بەسرە بە 840 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لەپلەی دووەمدادێت.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕاشیگەیاندووە، کەمترین ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لەپارێزگای واست بووە، کە 136 حاڵەت بووە، بەرزترین ڕێژەی جیابوونەوەش لەبەغدا بووە.

لەبارەی پرۆسەی هاوسەرگیرییشدا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاشکرایکردووە، بەرزترین ڕێژە لەبەغدا بووە کە هه‌زارو 446 پرۆسەی هاوسەرگیریی تۆمارکراوە، کەمترین ڕێژەش لەپارێزگای موسەنا بووە کە ته‌نها 943 پرۆسەی هاوسەرگیریی تۆمارکراوە.

  • ده‌وام له‌عێراق‌و هه‌رێمیش كۆتاییهات‌و مووچه‌ش ده‌نگى نه‌بوو

  • ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئامارى هاوسه‌رگیریى‌و جیابوونه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • دوای ئاگربەستی غەزە، حەماس و فەتح ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

  • هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشیان کرد

  • هاکان فیدان بۆ سوریا: هەسەدە بەهێزە و ئێوە لاوازن، تێکەڵیان مەبن

  • یەپەژە؛ مەرج بۆ دیمەشق دادەنێت و پەیامێکیان ئاراستە دەکات

  • پاکستان و ئەفغانستان لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ، رێککەوتن

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: پرۆسەی دابەشکرنی کارتی بایۆمەتری تا ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت

  • پارێزگاری حەلەب: شارەکە بۆ پێنج بلۆکی ئیداری دابەش دەکەین

سەرەکی