3   کاتژمێر پێش ئێستا 32 جار خوێنراوەتەوە

دوای ئاگربەستی غەزە، حەماس و فەتح ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

ئیرادەی میدیا

بزوتنەوەی فەتحی فەڵەستین، بە توندی ئیدانەی کوشتنی هیشام سەفتاوی کرد لەلایەن حەماسەوە، کە چەند ڕۆژێک بوو لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادکرابوو.

بزوتنەوەی فەتحی فەڵەستین، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هیشام سەفتاوی، سەرکردەی بزوتنەوەکەیان، کە چەند ڕۆژێکە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادکراوە و گەراوەتەوە بۆ کەرتی غەزە، چەکدارانی حەماس هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی لە کەمپی نوسەیرات و لە هەر لە ماڵەکەیدا گولەبارانی دەکەن.

فەتح ڕایگەیاند: لەپێناو جێگیرکردنی دەسەڵاتی ئەمنیی خۆی و سەپاندنی باڵادەستی بە زۆر بەسەر کەرتی غەززەدا، حەماس ترس و دڵەڕاوکێی لە بڵاوکردووتەوە.

بزووتنەوەکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: ئەم تاوانەی دوایی، بازنەیەکە لە زنجیرەیەک پێشێلکاری و کوشتنی مەیدانی و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی، کە میلیشیاکانی حەماس دژی کوڕانی گەلەکەیان لە غەززە ئەنجامی دەدەن، لە کاتێکدا کە وا چاوەڕوان دەکرێت هەوڵەکان یەکبگرنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاری و ئاوەدانکردنەوەی ئەوەی جەنگ وێرانی کردووە.

فەتح داوای لە سەرکردایەتی حەماس کرد: بەرپرسیارێتی نیشتمانی و ئەخلاقی خۆی هەڵبگرێت و هەڵوێستێکی ڕوون لەسەر ئەو تاوانانە ڕابگەیەنێت کە چەکدارەکانیان بەرامبەر گەلەکەیان ئەنجامی دەدەن و دەستهەڵبگرێت لە پەیوەندییە هەرێمییەکانی، کە بزووتنەوەکە دەخاتە خزمەت پڕۆژەگەلێکەوە، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە کێشەی فەلەستین و بەرژەوەندییەکانییەوە.

  • ده‌وام له‌عێراق‌و هه‌رێمیش كۆتاییهات‌و مووچه‌ش ده‌نگى نه‌بوو

  • ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئامارى هاوسه‌رگیریى‌و جیابوونه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • دوای ئاگربەستی غەزە، حەماس و فەتح ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

  • هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشیان کرد

  • هاکان فیدان بۆ سوریا: هەسەدە بەهێزە و ئێوە لاوازن، تێکەڵیان مەبن

  • یەپەژە؛ مەرج بۆ دیمەشق دادەنێت و پەیامێکیان ئاراستە دەکات

  • پاکستان و ئەفغانستان لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ، رێککەوتن

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: پرۆسەی دابەشکرنی کارتی بایۆمەتری تا ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت

  • پارێزگاری حەلەب: شارەکە بۆ پێنج بلۆکی ئیداری دابەش دەکەین

سەرەکی