4   کاتژمێر پێش ئێستا 67 جار خوێنراوەتەوە

ترامپ، مۆتەکەی گیانی ئێرانی لە عێراق دانا

ئیرادە میدیا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، مارک ساڤایای وەک نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ عێراق دەستنیشان کرد، ئەم هەنگاوە لە یەکەم ڕۆژی ڕاگەیاندنیەوە کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت لەناو گروپ و لایەنە نزیکەکانی ئێران لە عێراق.

زانیارییەکە، لەلایەن (ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ)ەوە ئاشکرا کرا، ئەو ژنە توێژەرە ئیسرائیلی-ڕووسییەی کە بۆ ماوەی ٩٠٣ ڕۆژ لە بەغدا لەلایەن میلیشیای کەتائیبی حیزبوڵڵای نزیک لە ئێران ڕفێنرا بوو و لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٥ ئازادکرا.

ئیلیزابێس، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیویەتی: پیرۆزبایی لە مارک ساڤایا دەکەم بە بۆنەی پێسپاردنی بۆ ئەم ئەرکە گرنگە. گەواهیدەرم کە چۆن مارک ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا لە ئازادکردنم دوای ٩٠٣ ڕۆژ لە دەستگیرکردنم، کە لەلایەن کەتائیبی حیزبوڵڵای پاشکۆی ئێران ڕفێندرابووم. ئەم هەنگاوەی ترەمپ لە (دانانی ساڤایا) هەواڵێکی زۆر ناخۆشە بۆ ئەو کەس و لایەنانەی کار بۆ بەرژەوەندییەکانی ئێران دەکەن لە عێراق."

دانانی ساڤایا، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هەوڵی تێکشکاندنی بەهێزترین گروپی میلیشیایی عێراق (کەتائیبی حیزبوڵڵا) هەیە، کە ئێران ئاراستەی دەکات،.

مارک ساڤایا بەهۆی پێشینەی کارکردنی، ڕەنگە ڕۆڵێکی نا-دیپلۆماسی لە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و بەغدا بگێڕێت، بەتایبەت لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی میلیشیاکان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەژموونی ئێران.

دانانی مارک ساڤایا، نیشانەیە بۆ ئەوەی، ئەگەر هەیە ئیدارەی ترەمپ لە داهاتوودا، پێداچوونەوەیەکی بنەڕەتی بە پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان ئەمەریکا و عێراقدا بکات، بە ئاراستەی توندترکردنەوەی فشارەکان لەسەر ئەو لایەنانەی کە هەڕەشەن بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە.

مارک ساڤایا، کۆچبەرێکی کلدانی عێراقییە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری دیترۆید لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبووە، لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا، تیمی بانگەشەی ترەمپی لە ویلایەتی مێشیگان بەڕێوە دەبرد و توانی دەنگی زۆرترین عەرەب و موسڵمان بۆ ترامپ بەدەست بهێنێت، بەمەش ترامپ توانی لەسەر ئاستی ویلایەتەکاندا زۆرترین دەنگ لە بازنەی دەنگدانی ویلایەتی مێشیگان بەدەست بهێنێت، کە ساڤیا سەرپەرشتیکردووە.

  • خامنەیی: گەلەکەمان سەردانانەوێنێت

  • له‌باره‌ى 120 ملیاره‌كه‌وه‌ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڕیاریدا

  • سەرکونسوڵی سووریا لە دوبەی خۆی لە حکومەتی سوریا بێبەری کرد

  • كارەبای گەرمیان: بەرهەمهێنان گەیشتە 480 مێگاوات و دووهێندەی ئەوەیە کە پێویستمانە

  • ترامپ، مۆتەکەی گیانی ئێرانی لە عێراق دانا

  • حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع له‌باره‌ى كورده‌وه‌ دان به‌ڕاستیه‌كدا ده‌نێت

  • جارێ ئامێره‌كانى فێنككه‌ره‌وه‌ لا مه‌به‌ن.. پله‌كانى گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

  • ژماره‌ى به‌رمیله‌ نه‌وته‌ هه‌نارده‌كراوه‌كانى هه‌رێم گه‌یشته‌ چوار ملیۆن

  • ده‌وام له‌عێراق‌و هه‌رێمیش كۆتاییهات‌و مووچه‌ش ده‌نگى نه‌بوو

سەرەکی