4   کاتژمێر پێش ئێستا 4443 جار خوێنراوەتەوە

جارێ ئامێره‌كانى فێنككه‌ره‌وه‌ لا مه‌به‌ن.. پله‌كانى گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسیى له‌هه‌رێم ئاشكرایكرد، شه‌وى دوشه‌ممه‌ له‌سه‌ر سێشه‌ممه‌، پله‌مانى گه‌رما داده‌به‌زن‌و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم هه‌وره‌ بروسكه‌و بارانبارین ڕوو ده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌رێكى كه‌مه‌ ئه‌و كه‌شه‌ سلێمانى بگرێته‌وه‌، ده‌شڵێت:"ئامێره‌كانى فێنككه‌ره‌وه‌ لا مه‌به‌ن، دواتر پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌".

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسیی تایبه‌ت به‌ئیراده‌ى وت، "سبه‌ینێ دووشەممە پلەکانی گەرما بەراورد بەڕۆژانی ڕابردوو بەڕێژەی سێ پلە دادەبەزن".

ده‌شڵێت، "هاوكات ڕۆژی سێشەممەش پله‌یه‌كى دیكه‌ گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه‌و کاریگەریی دابەزینی پلەکانی گەرما تاکو ڕۆژی چوارشەممە 22ی مانگ بەردەوامدەبێت".

پشتیوان پێنجوێنى له‌ڕێگه‌ى ئیراده‌وه‌ به‌هاوڵاتیانى وت، "جارێ ئامێرە فێنککەرەوەکان لا مەبەن، چونكه‌ لەپێنجشەممەو ڕۆژانی داهاتووش، دوبارە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە".

ئه‌وه‌شى وت، "سبەینێ شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە تاکو بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، بەهۆکاری هاتنی شێ لەزەریای ئەتڵەسی‌و دەریای ناوەڕاست، بەگشتیی لەناوچە شاخاوییەکانی سنوری هەولێرو دهۆک‌و ناوچە جیاجیاكانى تر، بارانبارینی پچڕ پچڕ دەبارێت".

جه‌ختیكرده‌وه‌، "تاوە باران لەگەڵ ڕوودانی هەورەگرمەو هەورەبروسکە، نمە باران لەگەڵ چالاکبوونی بای بەهێزو دروستبوونی تەپوتۆزیی ناوخۆیی، سنوری ئیدارەی ڕاپەڕینیش دەگرێتەوە، بەڵام بەلاوازتر، بۆ سنوری سلێمانی‌و قەزای پێنجوێن‌و دەوروبەری ئەگەری بارانبارین لاوازە، ئه‌گه‌رچى کەشوهەوا دڵنیایی نییە".

  • حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع له‌باره‌ى كورده‌وه‌ دان به‌ڕاستیه‌كدا ده‌نێت

  • جارێ ئامێره‌كانى فێنككه‌ره‌وه‌ لا مه‌به‌ن.. پله‌كانى گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

  • ژماره‌ى به‌رمیله‌ نه‌وته‌ هه‌نارده‌كراوه‌كانى هه‌رێم گه‌یشته‌ چوار ملیۆن

  • ده‌وام له‌عێراق‌و هه‌رێمیش كۆتاییهات‌و مووچه‌ش ده‌نگى نه‌بوو

  • ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئامارى هاوسه‌رگیریى‌و جیابوونه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • دوای ئاگربەستی غەزە، حەماس و فەتح ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

  • هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشیان کرد

  • هاکان فیدان بۆ سوریا: هەسەدە بەهێزە و ئێوە لاوازن، تێکەڵیان مەبن

  • یەپەژە؛ مەرج بۆ دیمەشق دادەنێت و پەیامێکیان ئاراستە دەکات

سەرەکی