4   کاتژمێر پێش ئێستا 5543 جار خوێنراوەتەوە

ژماره‌ى به‌رمیله‌ نه‌وته‌ هه‌نارده‌كراوه‌كانى هه‌رێم گه‌یشته‌ چوار ملیۆن

لەسەرەتاى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا لە 27ـى ئەیلولى ڕابردوو، تا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ چوار ملیۆن بەرمیل نەوت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ کەمال محەمەد وەزیرى سامانە سروشتییەکانى هەرێم لەدیدارێکدا لەگەڵ (یان برێیم) کونسوڵى فەڕەنسا لەهەرێم ئاشکرایکرد، ئێستا چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لەکۆکاگانی بەندەری جەیهان ئەمبارو بەبازاڕکراوە.

بەوەش دەردەکەوێت بەتێکڕا لە23 ڕۆژى ڕابردوودا، ڕۆژانە لەنێوان 170 بۆ 180 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەى کۆمپانیاى سۆمۆوە هەناردەکراوە.

شاره‌زایانیش ده‌ڵێن، ئەگەر بەتێکڕا نرخى هەر بەرمیلێک نەوت بە 60 دۆلار فرۆشرابێت، ئه‌وا داهاتەکەى 240 ملیۆن دۆلار بووە، دواى لێدەرکردنى 16 دۆلار لەهەر بەرمیلێک بۆ کرێى دەرهێنانى لەلایەن کۆمپانیاکانى نەوت، 64 ملیۆن دۆلارى بۆ کۆمپانیاکانى دەرهێنانى نەوت‌و 176 ملیۆن دۆلاریشى وەک داهاتى پوخت بۆ خەزێنەى حکومەتى عێراق دەمێنێتەوە.

هەروەها بە هەژمارکردنى 50 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانەش بۆ پێداویستیی ناوخۆ، دەردەکەوێت لەئێستادا تێکڕاى بەرهەمى نەوتى هەرێم لەنێوان 230 بۆ 240 هەزار بەرمیل نەوتە لەڕۆژێکدا.

وەزیرى سامانە سروشتییەکان ئه‌وه‌شى وتوه‌، "پەیوەندیی‌و هەماهەنگی باش لەنێوان ئێمه‌و وەزارەتى نەوتى عێراق هەیە".

هەردوو حکومەتى فیدراڵ‌و هەرێمى کوردستان‌و کۆمپانیاکانى نەوت، ڕۆژى 25ى ئەیلول لەسەر دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا ڕێککەوتن‌و دوو ڕۆژ دواتر هەناردە دەستیپێکردەوە.

  • حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع له‌باره‌ى كورده‌وه‌ دان به‌ڕاستیه‌كدا ده‌نێت

  • جارێ ئامێره‌كانى فێنككه‌ره‌وه‌ لا مه‌به‌ن.. پله‌كانى گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

  • ژماره‌ى به‌رمیله‌ نه‌وته‌ هه‌نارده‌كراوه‌كانى هه‌رێم گه‌یشته‌ چوار ملیۆن

  • ده‌وام له‌عێراق‌و هه‌رێمیش كۆتاییهات‌و مووچه‌ش ده‌نگى نه‌بوو

  • ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئامارى هاوسه‌رگیریى‌و جیابوونه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • دوای ئاگربەستی غەزە، حەماس و فەتح ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

  • هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشیان کرد

  • هاکان فیدان بۆ سوریا: هەسەدە بەهێزە و ئێوە لاوازن، تێکەڵیان مەبن

  • یەپەژە؛ مەرج بۆ دیمەشق دادەنێت و پەیامێکیان ئاراستە دەکات

سەرەکی