9   کاتژمێر پێش ئێستا 65 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دادی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئەردۆغان

ئیرادە میدیا

گیدۆن ساعر، وەزیری دادی ئیسرائیل، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ هێرشی توندی کردە سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سیستەمی دادوەری وڵاتەکەی، بە شانۆگەری ناوبرد.

ساعر، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (X)، نووسیویەتی: نووسینگەی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ، دوای ئەوەی بەم دواییانە سەرۆکی شارەوانیی ئەستەنبوڵی دەستگیر کرد تەنها لەبەر ئەوەی بوێریی ئەوەی کرد دژی ئەردۆغان بێت.

وەزیری دادی ئیسرائیل نووسیویەتی: لە تورکیاکەی ئەردۆغاندا، دەسەڵاتی دادوەری ماوەیەکی درێژە بووەتە ئامرازێک بۆ بێدەنگکردنی رکابەرە سیاسییەکان و دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان، دادوەران و سەرۆک شارەوانییەکان.

ساعر لە کۆتاییدا پەیامێکی ڕوون و ئاشکرای ئیسرائیلی دا: ئیسرائیل بە توندی، نوێترین شانۆگەریی ستەمکار ئەردۆغان رەتدەکاتەوە.

ئەم گۆڕانکارییە توندە لە وەڵامی هەنگاوێکی پێش خۆیدا بوو. ڕۆژی هەینی ڕابردوو، داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ ڕایگەیاند کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 37 گومانلێکراوی ئیسرائیلی دەرکردووە، کە بەپێی زانیارییەکان، ناوی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بینیامین ناتانیاهۆ، لە ناو ئەو لیستەدا هاتووە.

  • ئیراده‌ واده‌ى ئازادكردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئاشكراده‌كات

  • ترەمپ کۆتایی به‌یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەهێنێت

  • نه‌ورۆز ئویساڵ بۆ ئیراده‌: هیچ یاسایه‌كمان قبوڵ نییه‌ سوكایه‌تى به‌كوردو خه‌باته‌كه‌ى بكات

  • کۆمیسیۆن: سبەی ملیۆنێک و 300 هەزار کەس دەنگ دەدەن

  • سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی هەرێم: بانگەشەی هەڵبژاردن درێژناکرێتەوە

  • سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەخت لەسەر پرۆسەی "چەک دانان" دەکاتەوە

  • چیتر ئەمریکا ملیۆنان دۆلار بۆ گرتنی جۆلانی تەرخان ناکات

  • تاڵیبان: گفتوگۆی ئاشتیی لەگەڵ پاکستان شکستی هێنا

  • وەزیری دادی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئەردۆغان

سەرەکی