1     کاتژمێر پێش ئێستا 5709 جار خوێنراوەتەوە

نه‌ورۆز ئویساڵ بۆ ئیراده‌: هیچ یاسایه‌كمان قبوڵ نییه‌ سوكایه‌تى به‌كوردو خه‌باته‌كه‌ى بكات

په‌رله‌مانتارێكى ده‌م پارتى له‌سلێمانیه‌وه‌ په‌یامێكى له‌باره‌ى چونى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ بۆ ڕۆژئاواى كوردستان‌و مانه‌وه‌یان ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات‌و هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند، ده‌شڵێت، "یه‌كێك له‌و پێشنیازانه‌ى كه‌ هه‌یه‌ جێگیربونى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌یه‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستان‌و ئێمه‌ش پشتیوانیى ده‌كه‌ین".

له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ په‌یامنێرى ئیراده‌ ئاماده‌یبوو، نه‌ورۆز ئویساڵ ئه‌سڵان به‌ڕۆژنامه‌وانانى وت، "پێشنیازو قسه‌ زۆر سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ى ئاشتیى گه‌ریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌وڵاتى سێیه‌م، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه‌ وه‌ك ده‌م پارتى ده‌مانه‌وێت پرۆسه‌ى ئاشتیى سه‌ربكه‌وێت‌و به‌هه‌موو هێزو تواناى خۆمانه‌وه‌ پشتیوانیى ده‌كه‌ین".

وتیشى، "یه‌كێك له‌وانه‌ى باسده‌كرێت، چونى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌یه‌ بۆ ڕۆژئاواى كوردستان‌و جێگیربونیان له‌وێ، ئێمه‌ پشتیوانیى ئه‌و پێشنیازه‌ ده‌كه‌ین‌و پێمانوایه‌ زۆر له‌جێگه‌ى خۆیه‌تى، هه‌م پشتیوانییه‌كى به‌هێز ده‌بێت بۆ ڕۆژئاواى كوردستان‌و هه‌میش زیاتر گره‌نتى زیاترى پرۆسه‌ى ئاشتیى ده‌كات له‌باره‌ى برایه‌تى نێوان كوردو توركه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگه‌ دژانه‌ى باس له‌گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن گوایه‌ به‌یاسا ڕێگه‌یان پێده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ توركیا، نه‌ورۆز ئویساڵ جه‌ختیكرده‌وه‌، "هه‌ر یاسایه‌ك ڕێز له‌برایه‌تى كوردو تورك نه‌گرێت‌و پاڵپشت نه‌بێت بۆ پرۆسه‌ى ئاشتیى، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تكراوه‌یه‌، بۆیه‌ كاتێك باسى پرۆسه‌ى ئاشتیى ده‌كرێت، نابێت هیچ ڕێگرییه‌ك هه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌ریلا بۆ باكورى كوردستان‌و توركیا".

ئه‌وه‌شى وت، "ئێمه‌ پشتیوانیى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین، ئه‌و برایه‌تیه‌ى له‌ئیمراڵیه‌وه‌ بۆ كوردو تورك په‌یڕه‌وى لێده‌كرێت‌و گه‌لى كوردیش پشتیوانیى ده‌كات، به‌یاسا ڕێكبخرێت، به‌ڵام ئه‌و یاسایه‌ نابێت هیچ سوكایه‌تیه‌كى بۆ گه‌لى كورد تێدابێت، به‌وپێیه‌ى سه‌رده‌مى نوێى برایه‌تى گه‌لى تورك‌و كورد ده‌ستیپێكردوه‌".

  • ئیراده‌ واده‌ى ئازادكردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئاشكراده‌كات

  • ترەمپ کۆتایی به‌یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەهێنێت

  • نه‌ورۆز ئویساڵ بۆ ئیراده‌: هیچ یاسایه‌كمان قبوڵ نییه‌ سوكایه‌تى به‌كوردو خه‌باته‌كه‌ى بكات

  • کۆمیسیۆن: سبەی ملیۆنێک و 300 هەزار کەس دەنگ دەدەن

  • سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی هەرێم: بانگەشەی هەڵبژاردن درێژناکرێتەوە

  • سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەخت لەسەر پرۆسەی "چەک دانان" دەکاتەوە

  • چیتر ئەمریکا ملیۆنان دۆلار بۆ گرتنی جۆلانی تەرخان ناکات

  • تاڵیبان: گفتوگۆی ئاشتیی لەگەڵ پاکستان شکستی هێنا

  • وەزیری دادی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئەردۆغان

سەرەکی