2   کاتژمێر پێش ئێستا 5309 جار خوێنراوەتەوە

ئیراده‌ واده‌ى ئازادكردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئاشكراده‌كات

ئیراده‌ میدیا، واده‌ى ئازادكردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئاشكراده‌كات‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌چه‌ند كاتژمێرى داهاتودا ئازاد ده‌كرێت"، ده‌شڵێت، "به‌ڵام تائێستا ئازاد نه‌كراوه‌".

ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك میدیا وایان بڵاوكرده‌وه‌، حکومەتی تورکیا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش-ى بەهەلیکۆپتەرێكى تایبه‌ت گواستووه‌تەوە بۆ شاری ئامەدو كۆتایی به‌ماوه‌ى زیندانیكردنه‌كه‌ى هێنا.

سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ئیراده‌ى وت، "تائێستا ده‌میرتاش ئازادنه‌كراوه‌، به‌ڵام بەئەگەری زۆرەوە لەم هەفتەیەدا ئازاد دەکرێت".

هەفتەی ڕابردوو دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ئەو تانەیەی ڕەتکردەوە کە وەزارەتی دادی تورکیا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش دابووی، ڕۆژی 4ی ئەم مانگەش دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند، ئازادکردنی دەمیرتاش بەخێر دەگەڕێت بۆ تورکیا، هەر ئەو ڕۆژەش تیمی پارێزەرانی دەمیرتاش داواکارییان پێشکەشی دادگای تێهەڵچوونەوە کرد بۆ ئەوەی دەمیرتاش ئازاد بکرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ هادی جین ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەمیرتاش ئاشكرایكردووه‌، "ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین کە دەڵێن ئەمڕۆ دەمیرتاش ئازادکراوەو ئەو ڤیدیۆیەشی بڵاوکراوەتەوە کۆنەو هی ئێستا نییە".

ئه‌وه‌شى وت، "هەوڵەکان بەردەوامن‌و بەئەگەری زۆرەوە لەم هەفتەیە لەنێوان دووشەممە تا چوارشەممە سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازاد دەکرێت".

ڕۆژی 4ى 11ى 2025، نۆ ساڵ بەسەر دەستگیرکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە تێپەڕی، ئەو تۆمەتەی لەلایەن دادگای تورکیا خراوەتە پاڵی هاندانی خەڵکە بۆ ڕژانەسەر شەقام لەکاتی گەمارۆدانی کۆبانی لەلایەن چەکدارانی داعش.

دادگای تورکیا بەتێکڕا بە 42 ساڵ زیندانیکردن سزای دەمیرتاشی داوە.


  • وه‌زاره‌تێكى هه‌رێم سێ ڕۆژ پشووى ڕاگه‌یاند

  • ئیراده‌ واده‌ى ئازادكردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئاشكراده‌كات

  • ترەمپ کۆتایی به‌یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەهێنێت

  • نه‌ورۆز ئویساڵ بۆ ئیراده‌: هیچ یاسایه‌كمان قبوڵ نییه‌ سوكایه‌تى به‌كوردو خه‌باته‌كه‌ى بكات

  • کۆمیسیۆن: سبەی ملیۆنێک و 300 هەزار کەس دەنگ دەدەن

  • سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی هەرێم: بانگەشەی هەڵبژاردن درێژناکرێتەوە

  • سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەخت لەسەر پرۆسەی "چەک دانان" دەکاتەوە

  • چیتر ئەمریکا ملیۆنان دۆلار بۆ گرتنی جۆلانی تەرخان ناکات

  • تاڵیبان: گفتوگۆی ئاشتیی لەگەڵ پاکستان شکستی هێنا

سەرەکی