3   کاتژمێر پێش ئێستا 60 جار خوێنراوەتەوە

کۆمیسیۆن: سبەی ملیۆنێک و 300 هەزار کەس دەنگ دەدەن

ناوەندی هەواڵ

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ سەربازان و ئاوارەکان سبەینێ یەکشەممە کاتژمێر حەوتی بەیانی دەستپێدەکات و زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار دەنگدەر بەشداری تێدا دەکەن.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: دەنگدانی تایبەت سبەینێ یەکشەممە کاتژمێر حەوتی بەیانی دەستپێدەکات و تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت. ژمارەی دەنگدەرە سەربازییەکان کە مافی بەشدارییان هەیە،یەک ملیۆن و 313 ، 890 کەسن.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕوونیشیکردەوە، 809 بنکەی دەنگدان و چوار هەزارو 501 وێستگەی دەنگدان تەرخانکراون بۆ دەنگدەرە سەربازییەکان.

سەبارەت بە دەنگدانی تایبەت بە ئاوارەکان، وتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەدا ک 26,538 دەنگدەری ئاوارە بەشداری دەکەن و 27 بنکەی دەنگدان و 97 وێستگەی دەنگدان بۆ ئەوان دابینکراون پرۆسەی دەنگدانی ئاوارەکانیش هەمان کاتژمێر و لە هەمان ڕۆژدا دەستپێدەکات و کۆتایی دێت.

  • ئیراده‌ واده‌ى ئازادكردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئاشكراده‌كات

  • ترەمپ کۆتایی به‌یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەهێنێت

  • نه‌ورۆز ئویساڵ بۆ ئیراده‌: هیچ یاسایه‌كمان قبوڵ نییه‌ سوكایه‌تى به‌كوردو خه‌باته‌كه‌ى بكات

  • کۆمیسیۆن: سبەی ملیۆنێک و 300 هەزار کەس دەنگ دەدەن

  • سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی هەرێم: بانگەشەی هەڵبژاردن درێژناکرێتەوە

  • سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەخت لەسەر پرۆسەی "چەک دانان" دەکاتەوە

  • چیتر ئەمریکا ملیۆنان دۆلار بۆ گرتنی جۆلانی تەرخان ناکات

  • تاڵیبان: گفتوگۆی ئاشتیی لەگەڵ پاکستان شکستی هێنا

  • وەزیری دادی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئەردۆغان

سەرەکی