5   کاتژمێر پێش ئێستا 61 جار خوێنراوەتەوە

سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی هەرێم: بانگەشەی هەڵبژاردن درێژناکرێتەوە

ئیرادە میدیا

نەبەرد عومەر، سەرپەرشتیاری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وردەکاریی گرنگ و کۆتایی تایبەت بە پڕۆسەی دەنگدانی داهاتووی پەرلەمانی عێراقی ئاشکرا کرد، جەختیشی لەوە کردەوە کە هیچ دواکەوتن یان درێژکردنەوەیەک بۆ کاتی دەنگدان نابێت.

سەرپەرشتیاری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا: پڕۆسەی دەنگدان بە تەواوی لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی دەست پێدەکات و لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە کۆتایی دێت، بە هیچ شێوەیەکیش پڕۆسەکە درێژناکرێتەوە، ئامێرەکان بە شێوەیەک بەرنامە کراون کە لە نێوان 7:00 بۆ 6:00ی ئێوارە کار بکەن و دواتر بە هیچ جۆرێک ناتوانن کار بکەن.

نەبەرد عومەر ئاماژەی بە بوونی چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا کە چاودێری هەموو قۆناغەکانی پڕۆسەکە دەکەن. لەبارەی بانگەشەوە وتی: پڕۆسەی بانگەشە زۆر باش بەڕێوەچووە و تەنها هەشت سەرپێچی تۆمار کراون، کە زۆربەیان پەیوەست بوون بە بانگەشەکردن لە نزیک بنکەکانی کۆمسیۆن و بەهۆیەوە سز ا دراون.

ئاماژەی بەوەشدا: 270 هەزار کەس لە هێزە ئەمنییەکان بەشدار دەبن، هەروەها 27 هەزار دەنگدەری ئاوارە لە هەولێر و دهۆک دەنگ دەدەن.

  • ئیراده‌ واده‌ى ئازادكردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئاشكراده‌كات

  • ترەمپ کۆتایی به‌یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەهێنێت

  • نه‌ورۆز ئویساڵ بۆ ئیراده‌: هیچ یاسایه‌كمان قبوڵ نییه‌ سوكایه‌تى به‌كوردو خه‌باته‌كه‌ى بكات

  • کۆمیسیۆن: سبەی ملیۆنێک و 300 هەزار کەس دەنگ دەدەن

  • سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی هەرێم: بانگەشەی هەڵبژاردن درێژناکرێتەوە

  • سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەخت لەسەر پرۆسەی "چەک دانان" دەکاتەوە

  • چیتر ئەمریکا ملیۆنان دۆلار بۆ گرتنی جۆلانی تەرخان ناکات

  • تاڵیبان: گفتوگۆی ئاشتیی لەگەڵ پاکستان شکستی هێنا

  • وەزیری دادی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئەردۆغان

سەرەکی