2025-11-08 201 جار خوێنراوەتەوە

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: بێ دوودڵی ئه‌مساڵ دو موچه‌ ده‌فه‌وتێت

ناوەندی هەواڵ

عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند: پارتی و یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت ڕۆژانی 27 و 28ی ئه‌م مانگه‌ 120 ملیار دیناره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن و "100% ئه‌مساڵ دو موچه‌ ده‌فه‌وتێت".

 ئەمڕۆ شەممە، 8ی تشرینی دووەمی 2025، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست لە کۆنگرەیەکدا بەڕۆژنامەنووسانی وت، پارتی و یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت ڕۆژانی کۆتایی ئه‌م مانگه‌ 120 ملیار دیناره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن و پلانیشیان هه‌یه‌ دوای سه‌ری ساڵ شاندێك ڕه‌وانه‌ بكه‌ن و بڵێن "توانای ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌یان نیه‌" بۆ بەغدای بنێرن.

وتیشی: "ده‌بوو چوارشه‌ممه‌ی ڕابردو 120 ملیار دینار له‌ لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت، به‌ڵام تائێستا داهاتی شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك كۆنه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ ناردنی پاره‌كه‌ دوابكه‌وێت.

باسی لەوەشکرد، وەک خۆی  ترسی له‌وه‌ هه‌یه‌ له‌دوای به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دۆخێك له‌ عێراق بێته‌ كایه‌وه‌ و ئه‌وكات كێشه‌ی دیكه‌ بۆ موچه‌ی موچه‌خۆران دروستببێت، "چونکە پارتی و یه‌كێتی پلانیان هه‌یه‌ كه‌ دوای سه‌ری ساڵ شاندێك بنێرن و بڵێن 120 ملیار زۆره‌ و توانای ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌یان نیه‌".

دەربارەی هەڵبژاردنیش وتی" یەکێتی و پارتی پێکەوە یەک ملیۆن و 550 هەزار کۆپی کارتی دەنگدانیان بەشێوەی ترس و هەڕەشەو بەزۆر لەخەڵک وەرگرتووەو خەڵکیان ترساندووەو پێیان وتوون ئەوان دەزانن بەو کۆپی کارتە دەزانن دەنگ بەکێ دەدەن چونکە کۆدی لەسەرە، بەڵام سەرۆکی رەوتی هەڵوێست دەڵێت نابێت دەنگدەر لەکەس بترسێت و بەویژدانەوە دەنگ بدات.

 

  • تومه‌نى ئێران نزمترین ئاستى تۆماركرد

  • هه‌نارده‌ى ڕۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

  • وەزارەتی دارایی پارەی مامۆستایان زیاد دەکات

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • عێراق له‌مساڵدا زیاتر له‌هه‌شت تۆن زێڕى كڕیوه‌

  • ئێران به ‌بڕەپارەیەکی زۆر داوای قه‌ره‌بوو له‌ئه‌مریكا ده‌كات

  • رۆژئاوای كوردستان:ئیدارەی خۆسەر گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2026 دەكات

  • دانه‌غاز بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كاركردن داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ى هه‌یه‌

سەرەکی