6   کاتژمێر پێش ئێستا 69 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەخت لەسەر پرۆسەی "چەک دانان" دەکاتەوە

ئیرادە میدیا

نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرنووسەری ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندنی ناوخۆ، ڕوونکردنەوەیەکی توند و بەرچاوی لەبارەی ئەو پرۆسە سیاسییەی ئێستای نێوان دەوڵەت و پەکەکە خستەڕوو، و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە "پرۆسەی ئاشتی نێوان کورد و تورک" نییە، بەڵکو "پرۆسەیەکە لەلایەن پەرلەمانەوە بە چڕی چاودێری دەکرێت" و بە هیچ شێوەیەک دانوستان لە ئارادا نییە.

کورتولموش ڕایگەیاند: ئەم پرۆسەیە لە ڕاستیدا بە دەستپێشخەری پەکەکەوە دەستیپێکردووە کە "نیازی خۆیان بۆ دانانی چەک ڕاگەیاندووە" و دووپاتی کردەوە"هیچ دانوستانێک لە نێوان ئەو ڕێکخراوە و دەوڵەتدا نەبووە و هەرگیزیش نابێت.

کورتولموش ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی بڕیار بدات کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئیتر "ڕێکخراوێکی چەکداری نەماوە"، ئەوە بنەمایەکی یاسایی بەهێزتر بۆ پڕۆسەکە دروست دەکات.

کورتولموش جەختی لەسەر ئاسانکاریی ئەو پرۆسەیە کردەوە و وتی: داڕشتنی یاسا ئاسانە؛ نوێنەری هەموو لایەنەکان ئامادە دەبن، خاڵی هاوبەش دەدۆزرێتەوە و دەتوانین هەر یاسایەک لە ماوەی سێ بۆ پێنج ڕۆژدا دەربکەین.

  • ئیراده‌ واده‌ى ئازادكردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئاشكراده‌كات

  • ترەمپ کۆتایی به‌یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەهێنێت

  • نه‌ورۆز ئویساڵ بۆ ئیراده‌: هیچ یاسایه‌كمان قبوڵ نییه‌ سوكایه‌تى به‌كوردو خه‌باته‌كه‌ى بكات

  • کۆمیسیۆن: سبەی ملیۆنێک و 300 هەزار کەس دەنگ دەدەن

  • سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی هەرێم: بانگەشەی هەڵبژاردن درێژناکرێتەوە

  • سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەخت لەسەر پرۆسەی "چەک دانان" دەکاتەوە

  • چیتر ئەمریکا ملیۆنان دۆلار بۆ گرتنی جۆلانی تەرخان ناکات

  • تاڵیبان: گفتوگۆی ئاشتیی لەگەڵ پاکستان شکستی هێنا

  • وەزیری دادی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئەردۆغان

سەرەکی