8   کاتژمێر پێش ئێستا 68 جار خوێنراوەتەوە

چیتر ئەمریکا ملیۆنان دۆلار بۆ گرتنی جۆلانی تەرخان ناکات

ئیرادە میدیا

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا بڕیاری سڕینەوەی ناوی دوو بەرپرسی باڵای کاتی حکومەتی سوریا لە لیستی سزاکانی تیرۆری جیهانیی دەرکرد. ئەم بڕیارە پێش ئەوەی کۆبوونەوەیەکی دیپلۆماتی گرنگ لە واشنتن ئەنجام بدرێت، دەرچوو.

دوێنێ هەینی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا بە فەرمی ناوی ئەحمەد شەرع (ناسراو بە ئەبو محەمەدی جۆلانی)، سەرۆکی پێشووی بەرەی نوسرە و سەرۆکی ئێستای دەستەی تەحریری شام و سەرۆکی کاتی سوریا، لەگەڵ ناوی ئەنەس خەتاب، سەرکردەی پێشووی هەمان گروپ و وەزیری ناوخۆی حکومەتی کاتی سوریا، لە لیستی سزاکانی تیرۆری جیهانی سڕیەوە.

ئەم هەنگاوە لەلایەن واشنتنەوە، هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراوی نێوان ئەحمەد شەرع و دۆناڵد ترەمپ کە بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا لە واشنتن ڕووبدات.

هاوکات لەگەڵ هەنگاوی ئەمەریکا، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەنگی لەسەر پڕۆژە بڕیارێک دا بۆ سڕینەوەی ناوەکانیان، کە بەپێی بەندی حەوتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دراوە.

لە کۆی 15 ئەندام، 14 ئەندام پشتگیری بڕیارەکەیان کرد، تەنها چین بوو کە دەنگی لە دژی هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئەحمەد شەرعدا.

بەریتانیا وەک کاردانەوەیەکی ئەرێنی بەرامبەر بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش، ناوی ئەحمەد شەرعی لە لیستی تیرۆری خۆیدا سڕییەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ڕایگەیاندووە، ئەم ڕێکارانە لە چوارچێوەی زنجیرە بڕیارێکە بەرامبەر بەرپرسانی سوریا، دوای ڕوخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و زیاتر لە نیو سەدە سەرکوتکاریی ڕژێمەکەی.

  • ئیراده‌ واده‌ى ئازادكردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئاشكراده‌كات

  • ترەمپ کۆتایی به‌یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەهێنێت

  • نه‌ورۆز ئویساڵ بۆ ئیراده‌: هیچ یاسایه‌كمان قبوڵ نییه‌ سوكایه‌تى به‌كوردو خه‌باته‌كه‌ى بكات

  • کۆمیسیۆن: سبەی ملیۆنێک و 300 هەزار کەس دەنگ دەدەن

  • سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی هەرێم: بانگەشەی هەڵبژاردن درێژناکرێتەوە

  • سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەخت لەسەر پرۆسەی "چەک دانان" دەکاتەوە

  • چیتر ئەمریکا ملیۆنان دۆلار بۆ گرتنی جۆلانی تەرخان ناکات

  • تاڵیبان: گفتوگۆی ئاشتیی لەگەڵ پاکستان شکستی هێنا

  • وەزیری دادی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئەردۆغان

سەرەکی