2   کاتژمێر پێش ئێستا 1508 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تێكى هه‌رێم سێ ڕۆژ پشووى ڕاگه‌یاند

 وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، ڕۆژانی 9، 10و 11ـی ئەم مانگە، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەناوەندەکانی خوێندنی زانکۆو پەیمانگەکانی حکوومی‌و تایبەت پشووی فەرمی دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوەو ئاماژەی به‌وه‌داوە، ڕۆژانی 9و 10ـی ئەم مانگە لەناوەندەکانی خوێندنی زانکۆو پەیمانگەکانی حکوومی‌و تایبەت بۆ خوێندکاران‌و قوتابییان، پشووی فەرمیی دەبێت.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە 11ی تشرینی دووەمی 2025، لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان، بەبڕیاری ئارام محەممەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پشووی فەرمی بۆ خوێندکاران‌و قوتابییان لەزانکۆو پەیمانگەکان ڕاگەیەنرا.

وەزارەته‌كه‌ دەشڵێت، "ڕۆژی لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لەسەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەرمییە بەناوەندەکانی خوێندنیشەوە، هاوکات ڕۆژی 12ی تشرینی دووەم دەوامی فەرمی لەزانکۆو پەیمانگەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە".

بڕیاروایه‌ سبەینێ یەکشەممە، 9ی تشرینی دووەمی 2025، کاتژمێر 7ى بەیانی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات‌و تا کاتژمێر 6ى ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەردەوامدەبێت، دەنگدانەکە، هێزە ئەمنییەکان‌و ئاوارەکان دەگرێتەوە.

یەک ملیۆن‌و 313 هەزارو 980 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان‌و 26 هەزارو 538 ئاوارە بەشداریی هەڵبژاردنی تایبەت دەکەن، هەروەها، لەدەنگدانی تایبەتدا، 809 بنکەو 4501 وێستگەی دەنگدان بۆ هێزە ئەمنییەکان‌و 27 بنکەو 97 وێستگەی دەنگدان بۆ ئاوارەکان کراوە دەبن.

ژمارەی هەموو کاندیدان بۆ کێبرکێی هەڵبژاردن بریتییە لەحه‌وت هەزارو 744 کاندید، هەروەها تائێستا 848 کاندید لەکێبڕکێیەکە دوورخراونەتەوە.

  • وه‌زاره‌تێكى هه‌رێم سێ ڕۆژ پشووى ڕاگه‌یاند

  • ئیراده‌ واده‌ى ئازادكردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئاشكراده‌كات

  • ترەمپ کۆتایی به‌یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەهێنێت

  • نه‌ورۆز ئویساڵ بۆ ئیراده‌: هیچ یاسایه‌كمان قبوڵ نییه‌ سوكایه‌تى به‌كوردو خه‌باته‌كه‌ى بكات

  • کۆمیسیۆن: سبەی ملیۆنێک و 300 هەزار کەس دەنگ دەدەن

  • سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی هەرێم: بانگەشەی هەڵبژاردن درێژناکرێتەوە

  • سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەخت لەسەر پرۆسەی "چەک دانان" دەکاتەوە

  • چیتر ئەمریکا ملیۆنان دۆلار بۆ گرتنی جۆلانی تەرخان ناکات

  • تاڵیبان: گفتوگۆی ئاشتیی لەگەڵ پاکستان شکستی هێنا

سەرەکی