3   کاتژمێر پێش ئێستا 4576 جار خوێنراوەتەوە

كاره‌سات ڕوویدا.. گه‌نجێك دایك‌و باوكى‌و براژنێكى دووگیانى كوشت‌و دواتر له‌لایه‌ن برایه‌كیه‌وه‌ كوژرا

ئه‌مڕۆ پارێزگاى دیوانیه‌ كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى خێزانى به‌خۆوه‌ بینى، له‌چركه‌ساتێكدا خێزان ده‌ستیان چووه‌ خوێنى یه‌كترو موچڕكى به‌گیانى هه‌موو خه‌ڵكى پارێزگاكه‌دا هێنا.

لەڕووداوێکی دڵتەزێندا لەدیوانییە، پێنج کەس لەیەک خێزاندا کوژران، گەنجێک دوای ئازادبوونی لەزیندان دایک‌و باوکی‌و براژنەکەی كوشت، دواتر لەلایەن برایەکیەوە كوژرا.

سەرچاوە ئەمنییەکان لەدیوانییە باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، لەقەزای بدیر لەدیوانییە گەنجێک دوای ئازادکردنی لەزیندان دایک‌و باوک‌و براژنە دووگیانەکەی دەکوژێت‌و پاشان لەلایەن برایەکیەوە دەکوژرێت، بەمەش پێنج کەس لەخانەوادەیەکدا گیانیان لەدەستدا.

لەناوەڕاستی مانگی ڕابردووشدا هەر لەپارێزگای دیوانییە، ژنێک بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە هەستا بەکوشتنی دایک‌و باوک‌و خوشکی هاوسەرەکەی.

پێشتریش لەمانگی تەمموزی ئەمساڵ، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندبوو، لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕێژەی تاوانەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

  • تا نزیكه‌ى 10 ڕۆژى دیكه‌ باران نابارێت

  • فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق وه‌ڵامى زێره‌ڤانى ده‌داته‌وه‌

  • ئیسرائیل پلانه‌كه‌ى ئه‌مریكاى قبوڵ نییه‌

  • كاره‌سات ڕوویدا.. گه‌نجێك دایك‌و باوكى‌و براژنێكى دووگیانى كوشت‌و دواتر له‌لایه‌ن برایه‌كیه‌وه‌ كوژرا

  • پێنج ساڵ تێپه‌ڕى‌و كه‌یسى كوڕه‌ شۆڕشگێڕه‌كه‌ى ڕانییه‌ چى به‌سه‌رهات؟

  • بارزانی مەرجی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاشکراده‌كات

  • ئەوروپا ئێران ناچار دەکات ژمارە و شوێنی تاقیگەکانی بە داتای باوەڕپێکراو، بداتە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم

  • ئەفسەرێکی ڕژێمی بەعس دەستگیرا کە دەستی هەبووە لە ئەنفال

  • نادیه‌ موراد له‌ وڵاتی پیرۆ دکتۆرای فه‌خریی وه‌رگرت

سەرەکی