2   کاتژمێر پێش ئێستا 1280 جار خوێنراوەتەوە

فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق وه‌ڵامى زێره‌ڤانى ده‌داته‌وه‌

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق له‌وه‌ڵامى ڕاگه‌یه‌نراوێكى زێره‌ڤانیدا هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەبارەی ڕووداوی تەقەكردن لەماڵێك لەسنووری پارێزگای كەركووك، فەرمانی دەستگیركردن بۆ حەوت كەس لەدەستدرێژییەكە جێبەجێكراوه‌و ئێستا ده‌ستبه‌سه‌رن".

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووه‌، "هێزێکی ئەمنی هاوبەش لەفەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک‌و پۆلیسی کەرکووک بەسەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ حەوت کەس جێبەجێکرد کە تۆمەتبارن بەدەستدرێژیکردنەسەر خێزانێک لەپارێزگای کەرکووک".

وتووشیه‌تى، "ئەو حەوت كەسە هێرشیانکردبووەسەر ماڵی ئەو خێزانەو تەقەیانکردووەو هەوڵی ڕفاندنی یەکێک لەکوڕەکانیان داوە".

هه‌ر له‌و ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، "ئەو هێرشە لەلایەن پاسەوانەکانی پەرلەمانتار موهەیمین ئەلحەمدانی ئەنجامدراوەو هەروەها هێرشکردنەسەر ئەفسەرێکی سوپا کە هەوڵیداوە ڕێگریی بکات لەو ڕووداوە".

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان جەختیشیكردووه‌ته‌وه‌، "هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لەگەڕان‌و لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم ئەوکەسانەی دەستیان لەڕووداوەکەدا هەبووە".

ئاماژەی بەوەشداوە، ئاسایشی هاووڵاتییان‌و شکۆمەندی ئەو دامەزراوە سەربازییە هێڵی سوورن، هەر سەرپێچییەک لەم سنوورانەش جێگەی قبووڵ نییە.

لەكۆتایی راگەیەنراوەكەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان باس لەوەشكراوە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دڵنیابوون لەلێپرسینەوە لەهەموو ئەوکەسانەی دەستیان لەڕووداوەکەدا هەبووە، ئەمەش پەیامێکی ڕوونە کە یاسا بەبێ جیاوازیی ڕێڕەوی خۆی دەگرێتەبەر.

ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ى فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق له‌وه‌ڵامى ڕاگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى پارتى دیموكراتى كوردستاندا هات، كه‌ داوایكردبوو لێپرسینه‌وه‌ له‌وكه‌سانه‌ى بكرێت كه‌ هێرشیانكردووه‌ته‌سه‌ر ماڵى ئه‌و پێشمه‌رگه‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌به‌، كه‌ پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانییه‌و ئه‌ندامى پارتیشه‌.

  • تا نزیكه‌ى 10 ڕۆژى دیكه‌ باران نابارێت

  • فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق وه‌ڵامى زێره‌ڤانى ده‌داته‌وه‌

  • ئیسرائیل پلانه‌كه‌ى ئه‌مریكاى قبوڵ نییه‌

  • كاره‌سات ڕوویدا.. گه‌نجێك دایك‌و باوكى‌و براژنێكى دووگیانى كوشت‌و دواتر له‌لایه‌ن برایه‌كیه‌وه‌ كوژرا

  • پێنج ساڵ تێپه‌ڕى‌و كه‌یسى كوڕه‌ شۆڕشگێڕه‌كه‌ى ڕانییه‌ چى به‌سه‌رهات؟

  • بارزانی مەرجی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاشکراده‌كات

  • ئەوروپا ئێران ناچار دەکات ژمارە و شوێنی تاقیگەکانی بە داتای باوەڕپێکراو، بداتە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم

  • ئەفسەرێکی ڕژێمی بەعس دەستگیرا کە دەستی هەبووە لە ئەنفال

  • نادیه‌ موراد له‌ وڵاتی پیرۆ دکتۆرای فه‌خریی وه‌رگرت

سەرەکی