1     کاتژمێر پێش ئێستا 5094 جار خوێنراوەتەوە

مه‌رجى نوێ بۆ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق مه‌رجى نوێ بۆ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل ئاشكراده‌كات‌و وته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراقیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەئامانجی ڕێكخستنه‌وه‌ی شەقامەكان‌و هاوردەی ئۆتۆمبێل، چەند ڕێنماییەكمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووەو چاوەڕوانی پەسەندكردنین‌و ڕاسته‌وخۆش ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی گواستنه‌وه‌و قه‌ره‌باڵغی‌و بێسه‌روبه‌ری هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل.

به‌وته‌ی حه‌نون، به‌شێكی دیكه‌ له‌كاری ڕێكخستنه‌وه‌كانیان تایبه‌ت به‌كوالێتی‌و مواسه‌فاتی ئۆتۆمبێلەكان‌و ئه‌و وڵاته‌نه‌یه‌ كه‌ لێییه‌ هاورده‌ى ده‌كه‌ن، به‌جۆرێكیش ده‌بێت، ئۆتۆمبێله‌كان له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی عێراق‌و ئه‌و مه‌رجانه‌ بگونجێن كه‌ ده‌ستنیشانكراون.

حه‌نون ئه‌وه‌شى وتوه‌، "جێبەجێکردنی دیسپلینه‌ نوێكان، کاتێک لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند دەکرێت، کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ڕەوتی هاتوچۆو باشترکردنی کەرتی گواستنەوە، بەوپێیەی بەبەشداریی سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکان پەرەیان پێدراوە".

  • مه‌رجى نوێ بۆ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

  • لیژنەكه‌ى پەرلەمانى توركیا دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • سه‌رۆكی ڕێكخراوێكى گه‌وره‌ى سویدی: ئیسلام له‌وڵاتى ئێمه‌ جێگه‌ی نابێته‌وه‌

  • په‌یامێك له‌مه‌زڵوم عه‌بدیه‌وه‌.. تایبه‌ته‌ به‌توركیاو دیدارى ئۆجه‌لان

  • شاندی پەرلەمان بە هێلیکۆپتەر بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوت

  • بەرگری شارستانی هەرێم: ئەم ساڵ 61 كەس لە ئاودا خنكاون

  • چەکدارانی دیمەشق دیسان هێرشیان کردەەوە سەر هەسەدە

  • قەرەیلان: پەکەکەمان لەپێناو چارەسەر هەڵوەشاندەوە و دەبێت شاندەکە بچێتە لای ئۆجەلان

  • عەلی لاریجانی: جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل چارەیەک نەماوە

سەرەکی