9   کاتژمێر پێش ئێستا 128 جار خوێنراوەتەوە

عەلی لاریجانی: جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل چارەیەک نەماوە

ئیرادە میدیا

عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر کوژرانی هەیسەم عەلی تەباتەبایی و چەند ئەندامێکی دیکەی باڵای حزبوڵڵای لوبنانی، هۆشداری توندی دایە ئیسرائیل و جەختی کردەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ بووەتە تاکە بژاردە.

لاریجانی لە پۆستێکی سەرەخۆشیدا کە بە زمانی عەرەبی لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوی کردەوە، سەرەخۆشیی خۆی بۆ کوژرانی تەباتەبایی (کە بە سەرۆکی ئەرکانی حزبوڵڵا ناسراوە) و ئەندامانی دیکە دەربڕی و نووسیبووی: "ئەوان گەیشتن بە خواستەکانیان."

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند: بەردەوامبوونی هەوڵەکانی بێنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، وای لێ دەکات هەمووان بەو ئەنجامە بگەن، جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل چارەیەکی دیکەیان نییە.

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیلی کرد و بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنانی وەسف کرد.

وەزارەتەکە، هێرشەکەی ئیسرائیلی بە هێرشێکی دڕندانە ناوبرد، کە دەستدرێژییە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی لوبنان و سەروەری نیشتمانیی وڵاتەکە.

ڕووداوەکە دوێنێ ڕوویدا، کاتێک ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە لە بۆردومانێکدا کەسی دووەمی حزبوڵڵایان کوشتووە. دواتر حزبوڵڵای لوبنانی پشتڕاستی کردەوە کە هەیسەم عەلی تەباتەبایی و چوار ئەندامی دیکەی ئەو گرووپە لە هێرشەکەدا کوژراون و 28 کەسی دیکەش برینداربوون.

  • سه‌رۆكی ڕێكخراوێكى گه‌وره‌ى سویدی: ئیسلام له‌وڵاتى ئێمه‌ جێگه‌ی نابێته‌وه‌

  • په‌یامێك له‌مه‌زڵوم عه‌بدیه‌وه‌.. تایبه‌ته‌ به‌توركیاو دیدارى ئۆجه‌لان

  • شاندی پەرلەمان بە هێلیکۆپتەر بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوت

  • بەرگری شارستانی هەرێم: ئەم ساڵ 61 كەس لە ئاودا خنكاون

  • چەکدارانی دیمەشق دیسان هێرشیان کردەەوە سەر هەسەدە

  • قەرەیلان: پەکەکەمان لەپێناو چارەسەر هەڵوەشاندەوە و دەبێت شاندەکە بچێتە لای ئۆجەلان

  • عەلی لاریجانی: جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل چارەیەک نەماوە

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا هێرشده‌كاته‌سه‌ر هه‌سه‌ده‌

  • وه‌زیرى ئیتڵاعاتى ئێران زانیارییه‌ك له‌باره‌ى وڵاته‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

سەرەکی