47   خولەک پێش ئێستا 3640 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌و جه‌نگه‌ى 10 ملیۆن كه‌سى كرده‌ قوربانیى تره‌مپ ڕایگرت

سەرۆكی ئەمریكا ڕاگرتنی جەنگێكی دیكەی جیهانی لەنێوان كۆنگۆو ڕواندا لەكیشوەری ئەفریقیا ڕاگەیاند، بەمەش دەبێتە هەشتەمین جەنگ كە تائێستا ڕاگیرابێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "توانیمان كۆتایی بەجەنگی دەیان ساڵەی نێوان كۆنگۆی دیموكراتی‌و ڕواندا بهێنین".

وتیشى، "ئەمڕۆ سەرۆكی هەردوو وڵات بۆ ماوەیەكی درێژ لەبارەی كۆتاییهان بەجەنگی نێوانیان قسەیانكردووە، بێگومان ئەمە ڕۆژێكی مێژووییە بۆ هەردوو وڵات‌و تەواوی كیشوەری ئەفریقیا".

ترەمپ ئه‌وه‌شى وت، "ڕێككەوتنی ئاشتی لەنێوان كۆنگۆو ڕواندا دەبێتە كۆتاییهێنان بەیەكێك لەدرێژترین شەڕو ململانێكان لەجیهاندا كە بەهۆیەوە زیاتر لە 10 ملیۆن كەس گیانیان لەدەستداوە".

سەرۆكی ئەمریكا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە ڕۆڵێكی گەورەی گێڕاوە لەكۆتاییهێنان بەتوندوتیژیی‌و خوێنڕشتن لەكیشوەری ئەفریقیاو بەتایبەتیش لەكۆنگۆو ڕواندا.

دۆناڵد ترەمپ پێشتر ڕایگەیاندبوو، لەماوەی چەند مانگێكی كەمی بوونی بەسەرۆكی ئەمریكادا توانیویەتی حه‌وت جەنگ لەجیهاندا ڕابگرێت، یەكێك لەوانە جەنگی نێوان ئیسرائیل‌و بزووتنەوەی حەماس بووە.

  • ده‌م پارتى هاته‌ده‌نگ‌و قسه‌كانى ئۆجه‌لان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

  • ئه‌و جه‌نگه‌ى 10 ملیۆن كه‌سى كرده‌ قوربانیى تره‌مپ ڕایگرت

  • ئۆجه‌لان له‌باره‌ى مه‌زڵوم عه‌بدیه‌وه‌ چى بەشاندی ئیمراڵی وت؟

  • یه‌كێتیى هه‌ڕه‌شه‌ له‌پارتى ده‌كات‌و ده‌ڵێت: نابێت قبوڵ بكرێت‌و ده‌بێت یه‌كلایى بكرێته‌وه‌

  • وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف: ئه‌وانه‌ى كێلى قه‌برى كریستیانه‌كانى شێواندووه‌ تێكده‌رن

  • زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكرابوو.. دوو کەس بەتۆمەتی هێرشکردنەسەر کۆرمۆر سزادران

  • عێراق موڵك‌و پاره‌كانى ئه‌حمه‌د شه‌رع بلۆك ده‌كات

  • سوپای ئیسرائیل: 40 چەکداری حەماس لەتونێلەکاندا مابوونەوە کوژراون

  • جه‌وهه‌ر ئاغاى هه‌ركى وه‌ڵامى پارتى ده‌داته‌وه‌

سەرەکی