2025-12-06 6731 جار خوێنراوەتەوە

یه‌كه‌م وه‌زاره‌تى عێراق له‌باره‌ى بڕیارى به‌تیرۆریست ناساندنى حزبوڵڵاو حوسییه‌كان هاته‌ده‌نگ

وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ڕه‌تیكرده‌وه‌، نوێنه‌ره‌كه‌یان به‌شداریی له‌كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌دیاركردنی حزبوڵڵاى لوبنان‌و ئه‌نساروڵڵا (حوسیه‌كان)ی یه‌مه‌نیان له‌لیستی تیرۆرو بلۆككردنی سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كانیدا كردبێت.

وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، نوێنه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌لیژنه‌ی بلۆككردنی پاره‌ی تیرۆر له‌دوایین دانیشتنی پێشودا ئاماده‌نه‌بووه‌ كه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی له‌ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوكرایه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، نوێنه‌ره‌كه‌یان ئه‌وكاته‌ له‌مۆڵه‌تدابوو به‌شدارینه‌كرد له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر هیچكام له‌و بڕیارانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ده‌رچوون، ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ش بۆ دڵنیابوونه‌ له‌دروستی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیقی عێراقی له‌نوێترین ژماره‌یدا ڕۆژی 4ی ئه‌م مانگه‌ ئاشكرایكرد، كه‌ حکومەتی عێراق هه‌ریه‌كه‌ له‌بزوتنەوەی حوسیه‌كان لەیەمەن‌و حزبوڵڵای لوبنانی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساند، ئەوەش بەپشتبەستن بەبڕیارەکانی لیژنەی سڕکردنی پارەی تیرۆریستان لەئه‌مینداریه‌تی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

دوای ئه‌وه‌ش، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق فه‌رمانیكرد لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە بكرێت بۆ دیاریکردنی بەرپرسیارێتی‌و لێپرسینەوە لەوکەسانەی کە بەرپرسیارن لەدانانی هه‌ریه‌كه‌ له‌حزبوڵڵای لوبنان‌و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌لیستی تیرۆردا كه‌ له‌ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیقی عێراق بڵاوكرایه‌وه‌.

  • سی پی جەی: ساڵی 2025 خوێناویترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنووسان

  • توندوتیژی خێزانی لە عێراق بە ڕێژەی 150% زیادی کردووە

  • ناوی ئەندامانی نوێی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

  • تەوقەکەی ماکرۆن لەگەڵ عەبدی: پەیامێکی دیپلۆماسی و هاوسەنگی نوێ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە دا

  • کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەدەچێت

  • سوریا گروپی گەشتیاریی تێكەڵ و مۆسیقای لەناوچە گەشتیارییەكان قەدەغەكرد

  • حەبیب حەلاوی بۆ هاکان فیدان: هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین

  • حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەکە لەسەر كێشەی پارەی كارەبا نابێت

  • شەرع و ڕەغدەی کچی سەدام چی کۆیان دەکاتەوە و بۆچی کاتژمێری سفر دادەنێن؟

سەرەکی