1     کاتژمێر پێش ئێستا 3715 جار خوێنراوەتەوە

ئاڵۆزیى ڕویدا.. ڕێگریى له‌كوردان ده‌كرێت زه‌ویه‌كانیان بكێڵن

لەسنووری پردێ، سوپای عێراق ڕێگریی لەجووتیارانی کورد دەکات، ناهێڵن کێڵان‌و دروێنە لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان بکەن، بەبیانووی ئەوەی زەوییەکان هی چەند جووتیارێکی عەرەبن‌و تەواوی دانیشتووانی گوندەکە هاتنەسەر زەوییەکان بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەسنووری گوندی گورزەیی سنووری شارەدێی پردێ، لەکاتی کێڵان‌و دروێنەی ژمارەیەک جووتیار لەسەر زەوییە کشتووکاڵییەکانیان، سوپای عێراق هاتووەتەسەریان‌و ڕێگریان لێکراوە، بەبیانووی ئەوەی چوار پارچە زەوی کێشەی لەسەرەو تاپۆکانیان بەناوی کەسانی دیکەوەیە.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، سوپای عێراق بەجووتیارانی وتووە، دوای ئەوەی دروێنەتان لەسەر ئەو پارچە زەوییانە تەواوکرد، دەبێت دەستهەڵگرن‌و جێی بهێڵن بۆ خاوەنەکانیان.

بەشێکی جووتیارانی ئەو سنوورە ده‌ڵێن، "ئێمە تاپۆی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیمان لایە، بەڵام هاتوون ئەمساڵانە تاپۆیان بۆ عەرەبی هاوردەکردووەو دەیانەوێ موڵکەکانمان داگیربکەن".

نیو سەدەیە بەهۆی بڕیارێکی ڕژێمی پێشووی عێراق، کە وەک هەوڵێک بۆ سڕینەوەی کوردو گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە کوردستانییەکان، زەوی جووتیارانی کوردو تورکمانەکان لەکەرکووک‌و ناوچەکانی دیکە داگیرکراون یان بەبیانووی جیاواز لێیان سەندراوەتەوە، هەشت مانگ بەسەر بڕیاری پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ڕژێمی بەعس‌و گەڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان، بەڵام تائێستا بەکردەیی جێبەجێنەکراوە.

  • ئاڵۆزیى ڕویدا.. ڕێگریى له‌كوردان ده‌كرێت زه‌ویه‌كانیان بكێڵن

  • وێنه‌گرتن‌و تۆماركردنى ڤیدیۆ له‌مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌

  • چاندار گومانى هه‌یه‌

  • یه‌كه‌م وه‌زاره‌تى عێراق له‌باره‌ى بڕیارى به‌تیرۆریست ناساندنى حزبوڵڵاو حوسییه‌كان هاته‌ده‌نگ

  • سه‌ركرده‌یه‌كى ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى توركیا كرد

  • ئۆتۆمبێلێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دوو هاوڵاتى ده‌كوژێت

  • باخچه‌لى بۆ بارزانى: گورگه‌ بۆره‌كه‌م‌و هه‌تا ده‌مرم هه‌روا ده‌مێنمه‌وه‌

  • ئەحمەد شەرع له‌سه‌ر ناوهێنانى به‌تیرۆریست هاته‌ده‌نگ‌و باسى كورد ده‌كات

سەرەکی