1     کاتژمێر پێش ئێستا 3894 جار خوێنراوەتەوە

سبەینێ لەئیدارەی گەرمیان ده‌وام ڕاده‌گیرێت

ئیدارەی گەرمیان ئاشكرایده‌كات، به‌هۆى مه‌ترسیه‌كانى بارانبارینه‌وه‌، سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ ده‌وام ڕاده‌گیرێت.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئیداره‌ى گه‌رمیان ئاشكرایكردوه‌، "به‌گوێره‌ى پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەیی گشتیی کەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی هەرێم، شەپۆلێکی توندی بارانبارین ڕوو لەسنوری ئیدارەی گەرمیان دەکات".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "بەلەبەرچاوگرتنی پێشبینیەکان‌و لەپێناو سەلامەتی گیانی هەمولایەک، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا، سبەینێ سێشەممە 9ى 12ى 2025 لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بەناوەندەکانی پەروەردەوە، بکرێت بەپشوو، جگە لەفەرمانگە خزمەتگوزارییەکان‌و دامودەزگا ئەمنییەکان کە لەئەرکدا دەبن".

پێشتریش سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەى هه‌رێم ڕایگەیاندوه‌، "لەهەر شارو شارۆچکەیەک لەئەگەری دروستبونی لافاو پاڵپشت بەڕاپۆرتی کەشناسی،  دەستەڵات دراوەتە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەدە بەهەماهەنگی لەگەڵ یەکە ئیدارییەکانی ناوچەکە دەوامی قوتابخانەکان ڕابگرن".

  • له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واوه‌ هۆشداریده‌درێت.. سبه‌ینێ ئه‌م ناوچانه‌ له‌مه‌ترسیدان

  • میدیاى ئه‌مریكى زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى حه‌ماس‌و چه‌كداره‌كانیه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • سبەینێ لەئیدارەی گەرمیان ده‌وام ڕاده‌گیرێت

  • مالكی: لەگەڵ قوباد تاڵەبانی بەوردی باسمان لە پۆستی سەرۆك كۆمار كرد

  • دەیان هەزار سەربازی ئیسرائیلی بەهۆی كێشەی دەروونییەوە چارەسەر وەردەگرن

  • ئاڵۆزیى ڕویدا.. ڕێگریى له‌كوردان ده‌كرێت زه‌ویه‌كانیان بكێڵن

  • وێنه‌گرتن‌و تۆماركردنى ڤیدیۆ له‌مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌

  • چاندار گومانى هه‌یه‌

سەرەکی