1     کاتژمێر پێش ئێستا 7202 جار خوێنراوەتەوە

له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واوه‌ هۆشداریده‌درێت.. سبه‌ینێ ئه‌م ناوچانه‌ له‌مه‌ترسیدان

دووشەممە 8ی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی‌و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی وردی پێشبینییەکانی بۆ ئەمشەوو سبەی سێشەممە بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژە بەچڕبوونەوەی شەپۆلەکە لەسبەینێدا دەکات، هۆشداری دروستبوونی لافاوی داوە، بەمشێوەیەی خوارەوە:

هەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بارانباریندایەو تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوامدەبێت، بەڵام سبەی سێشەممە کاریگەرییەکەی بەهێزتر دەبێت‌و لەڕۆژی چوارشەممەدا بەرەو لاوازی دەچێت.

پارێزگای هەولێرو ئیدارەی سۆران: بۆ سبەی سێشەممە، کاریگەریی شەپۆلەکە لەدوای نیوەڕۆوە زیاد دەکات‌و دەبێتە بارانی مامناوەندو لێزمەباران، بڕی بارانی پێشبینیکراو بەمشێوەیەیە:

سەنتەری هەولێر: (15 بۆ 20) ملیمەتر
ئیدارەی سۆران: (25 بۆ 35) ملیمەتر
پیرمام: (25 بۆ 35) ملیمەتر
ناوچە شاخاوییە بەرزەکان: (45 بۆ 55) ملیمەتر

پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجەو ئیدارەکانی ڕاپەڕین‌و گەرمیان: سبەی سێشەممە بەتایبەت لەدوای نیوەڕۆوە تا ئێوارە، بارانبارین بەشێوەی مامناوەندو لێزمەبارانی بەردەوامدەبێت‌و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، بڕی بارانی پێشبینیکراو بەمشێوەیەیە:

سەنتەری سلێمانی: (35 بۆ 45) ملیمەتر
سەنتەری ئیدارەی ڕاپەڕین: (35 بۆ 45) ملیمەتر
سەنتەری هەڵەبجە: (35 بۆ 45) ملیمەتر
ئیدارەی گەرمیان: (45 بۆ 65) ملیمەتر (بەرزترین ڕێژەی پێشبینیکراوە).

پارێزگای کەرکووک: سبەینێ سێشەممە شەپۆلەکە زیاد دەکات‌و لەدوای نیوەڕۆوە لەزۆربەی کاتەکان لێزمەبارانی بەهێزو هەورە تریشقە دەبێت، بڕی بارانی پێشبینیکراو بەمشێوەیەیە:

سەنتەری کەرکووک: (35 بۆ 45) ملیمەتر
پارێزگای دهۆک‌و ئیدارەی زاخۆ: کاریگەریی شەپۆلەکە لەم سنوورە کەمێک لاواز دەبێت، بڕی بارانی پێشبینیکراو بۆ سبەی سێشەممە بەمشێوەیەیە:
سەنتەری دهۆک: (5 بۆ 8) ملیمەتر
سەنتەری ئیدارەی زاخۆ: (7 بۆ 10) ملیمەتر
ئاکرێ: (10 بۆ 15) ملیمەتر
ناوچە شاخاوییە بەرزەکان: (10 بۆ 20) ملیمەتر

بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداریداوەتە یەکە ئیدارییەکانی (هەولێر، ئیدارەی سۆران، سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەڕین، ئیدارەی گەرمیان‌و پارێزگای هەڵەبجە) کە ئامادەکاریی بکەن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوو دروستبوونی لافاو.

  • له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واوه‌ هۆشداریده‌درێت.. سبه‌ینێ ئه‌م ناوچانه‌ له‌مه‌ترسیدان

  • میدیاى ئه‌مریكى زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى حه‌ماس‌و چه‌كداره‌كانیه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • سبەینێ لەئیدارەی گەرمیان ده‌وام ڕاده‌گیرێت

  • مالكی: لەگەڵ قوباد تاڵەبانی بەوردی باسمان لە پۆستی سەرۆك كۆمار كرد

  • دەیان هەزار سەربازی ئیسرائیلی بەهۆی كێشەی دەروونییەوە چارەسەر وەردەگرن

  • ئاڵۆزیى ڕویدا.. ڕێگریى له‌كوردان ده‌كرێت زه‌ویه‌كانیان بكێڵن

  • وێنه‌گرتن‌و تۆماركردنى ڤیدیۆ له‌مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌

  • چاندار گومانى هه‌یه‌

سەرەکی