7   کاتژمێر پێش ئێستا 38 جار خوێنراوەتەوە

بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێم، مەرجی هەیە

ناوەندی هەواڵ

لەگەڵ نزیكبوونەوە لە كۆتایی ساڵ، بەغدا ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی مووچەی دوایین مانگی ئەم ساڵ، بەڵام بۆ ناردنی مووچەی هەرێم مەرجی هەیە.

حكومەتی عێراق بەنیازە پێش كۆتایی هاتنی ئەمساڵ، مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی خۆی دابەش بكات، سەبارەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش، بەغداد ئامادەیە مووچەی مانگی 10 بنێرێت، بەڵام مەرجی ئەوەی داناوە كە دەبێت حكومەتی هەرێم پێشوەختە 120 ملیار دینار لەداهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بكات.

بەپێی داتا بڵاوکراوەكان، داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2025دا نزیكەی 4 ترلیۆن دینار بووە، لەو بڕە تەنها 880 ملیار دیناری ڕەوانەی بەغدا كراوە، بەو پێیەش، ئەو پارەیەی لەداهاتی ناوخۆ لەلای حكومەتی هەرێم ماوەتەوە، بەشی دابەشكردنی هەردوو مووچەی مانگی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات كە هێشتا دابەش نەكراون و چارەنووسیان بە نادیاری ماوەتەوە.

وەزارەتی دارایی عێراقیش بڕیارێكی دەركردووە وتێیدا سەرجەم دامەزراندن، پلەبەرزكردنەوە، سەرمووچە وگواستنەوەی فەرمانبەرانی لەسەرجەم وەزارەتەكان ڕاگرتووە، تا ئەو كاتەی بودجەی 2026 پەسەند دەكرێت.

بڕیارەکەی بەغدا لەكاتێكدایە كە لەهەرێمی كوردستان لەساڵی 2014ەوە واتە ماوەی 11 ساڵە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە، وساڵانەش ژمارەیەك لەموچەی موچەخۆران دەفەوتێنێت وبەهیچ شێوەیەك ئامادە نیە رێككەوتنێكی یەكجارەكی لەگەڵ حكومەتی ناوەندی ئەنجامبدات بۆ كۆتایی هێنان بە قەیرانی دواكەوتن و فەوتانی موچەی موچەخۆرانی.

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌

  • کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی‌و باخچەلی چی تێدا باسكرا؟

  • بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێم، مەرجی هەیە

  • په‌یامه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ گه‌یشت.. هێرش ده‌ستپێده‌كات‌و شه‌ڕێكى قورس به‌ڕێوه‌یه‌

  • واده‌ى ئاشكراكردنى ناوى كاندیدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكراده‌كرێت

  • ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئایینێكى دیكه‌ هه‌یه‌.. سه‌در چى وت؟

  • به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات

  • پوتن‌و پزیشکیان چییان كرد؟

  • سەنتەری میترۆ: لافاو بۆنەیەك نییە بۆ دەستكەوتی سیاسی

سەرەکی