2   کاتژمێر پێش ئێستا 2001 جار خوێنراوەتەوە

ئێران سنوورى عێراقى به‌زاندو له‌ناو خاكى هه‌رێم‌و به‌درێژایى 600 كیلۆمه‌تر دیوارێكى سێ مه‌ترى دروستده‌كات

 سوپای پاسدارانی ئێران، بەدرێژای نزیکەی 600 کیلۆمەتر پەرژینی دیواربەندی هەستیار لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا دروستدەکات.

کامەران عوسمان ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕایگەیاند، لەدوای 24ی حوزەیران 2025و کۆتایی شەڕی دوازدە ڕۆژەی نێوان ئێران - ئیسرائیل، سوپای پاسدارانی ئێران دەستیکردووە بەدروستکردنی پەرژینی دیواربەندی هەستیار بەجۆرێک بەرزی دیوارەکە 3 مەترەو ئامێری هەستیاری ئەمنی ئاگادارکردنەوە بە درێژایی دیوارەکە جێگیرکراون.

دەشڵێت، ئەم پەرژینە بەقوڵایی نزیکەی دوو کیلۆمەترو بەدرێژایی نزیکەی 600 کیلۆمەتر لە“چیای کێلەشین” لەسنوری قەزای سیدەکان تادەگات بەگوندی کچەم چەقەڵ لەسنوری گەرمیان‌و لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا بنیاتدەندرێت‌و بەشێک لەکەرەستەی بیناسازی ئەو دیوارەش لە هەڵکۆڵینی شاخەکانی هەرێمی کوردستان دابیندەکرێت.

کامەران عوسمان ڕونیکردەوە، لەئێستادا، بەشێکی دیوارەکە لەسەر سنوری سەیران بەندو لەپشتی گوندەکانی بەهێ‌و شیوەگوێزان تادەگات بەگوندی مەران لەسەر سنوری پێنجوێن - ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەواو بووەو بەشێکی تری دیوارەکە لەسنوری قەزای پشدەر تەواوبووەو ڕۆژانە کارکردن تیایدا بەردەوامە.

ڕاشیگەیاند، ئێران، 151 بارەگای سەربازی لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا هەیەو بنیاتنانی ئەو دیوارەو بەستنەوەیان بەبارەگا سەربازییەکان، مەترسی بۆسەر گیانی گوندنشینان‌و جوتیاران‌و هاووڵاتیانی مەدەنی نیشتەجێی سەر سنورەکان دروستدەکات.

بەوتەی ناوبراو، داگیرکردنی چیاو پێدەشتەکانی پشتی ئەو دیواربەندە، بەتەواوی دەبێتە دیفاکتۆ و ئەو ناوچانە دەچنە ژێر ڕکێفی دەسەڵاتی دەوڵەتی ئێران. دەبێتە هۆی شەپۆلێکی تری کۆچکردن لە گوندەکانەوە بۆ ناو شارەکان و لاوازکردنی کەرتی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری. سەرباری هەموو ئەمانەش، پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان ناهێڵێت و دەبێتە هۆی لێکهەڵبرانی کوردانی ئەم دوو پارچەیەی کوردستان. 

  • سوپاى سوریا جمه‌ى دێت له‌عێراقیه‌كان

  • به‌فربارین مه‌رزێكى هه‌رێمى به‌ته‌واوه‌تى داخست

  • ئێران سنوورى عێراقى به‌زاندو له‌ناو خاكى هه‌رێم‌و به‌درێژایى 600 كیلۆمه‌تر دیوارێكى سێ مه‌ترى دروستده‌كات

  • ساڵح موسلیم زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى بۆ دیمه‌شق ئاشكراده‌كات

  • گه‌نجێكى باكورى كوردستان له‌سلێمانى به‌چه‌قۆ كوژرا

  • هه‌سه‌ده‌ چه‌كى قورس‌و هێزێكى زۆر جوڵه‌ پێده‌كات

  • کات خەریکە تەواو دەبێت و کوردیش هێشتا لە دەرەوەی یارییەکەدایە

  • ڕۆژئاوای کوردستان؛ لەبەردەم وەرچەرخان و ڕێککەوتنێکی مێژووییدا

  • فڕۆكەیەك لەئەنكەرە كەوته‌خوارەوە..سه‌رۆك ئه‌ركانى لیبیاى تێدابووه‌

سەرەکی