کۆبانێی ڕەمزی تێکشکانی داعش
2026-01-26 230 جار خوێنراوەتەوە

" کۆبانێی ڕەمزی تێکشکانی داعش، ئێستا لەژێر گەمارۆداندایە"

ناوەندی هەواڵ

 ئەمڕۆ 11هەمین ساڵیادی رزگارکردنی شاری کۆبانێ یەکە هێمای بەرخۆدان و تێکشکاندنی داعشە، کە هاوکاتە لەگەڵ گەمارۆدانی ئەو شارە لەلایەن چەکدارەکانی سوریاوە،  هاوڵاتیان لە رەوشێکی سەختی مرۆیدان و هەسەدەش رایدەگەیەنێت،  بە ئامانجگرتنی کۆبانی دەرگای ئاژاوە و گەڕانەوەی تیرۆر دەکاتەوە تێپەردەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 26-1-2026 هاوکاتە لەگەڵ رۆژی رزگارکردنی کۆبانێ و سەرکەوتن بەسەر رێکخراوی تیرۆرستی داعشدا لە رۆژئاوا، کە دواتر ئەم شکستەیان بوە هۆی لەناوبردنی دەسەڵاتیان بەتەواوەتی لە عیراق  و سوریادا.

ئەمڕۆ کۆبانێ یادی سەرکەوتن لە کاتێکدا دەکاتەوە، کە شارەکە لەژێر گەمارۆیەکی توندی چەکدارانی دیمەشقدایە   و رەوشی مرۆی تێیدا سەختە و جگە لەشەهیدبوونی چەندین هاوڵاتی زیاتر لە پێنج منداڵ تەنها لە سەرما و بەهۆی نەبونی سوتەمەنییەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەرەڕای گەمارۆکان لە رێگەی هێزە چەکدارەکانی سوریاوە، شارەکە بەدەست کەمی خواردن  و نەبونی دەرمان و کەمی سوتەمەنیەوە دەناڵێنێت، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیکی زۆر ئاوارەی ناوچەکانی دیکە رویان لەو شارە کردوە.

 بەبۆنەی 11 هەمین ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ هەسەدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت،  بەئامانجکردنی کۆبانی ئەمڕۆ هێرشێکی راستەوخۆیە بۆ سەر رەمزی سەرکەوتن بەسەر داعشدا و هەوڵێکە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە شارێک کە پڕۆژەکەی پووچەڵکردەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، بێدەنگی سەبارەت بەوەی، بەرانبەر کۆبانێ دەکرێت  پێچەوانەی ئەو قوربانیدانانەیە کە بۆ تێکشکاندنی تیرۆر دراون و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تێکدەدات.

هێزەکانی سووریای دیموکرات دەشڵێن" ، ئێمە جەخت دەکەینەوە کە هێزەکانمان مافی ڕەوای خۆیان لە بەرگری لەخۆکردن بەکاردەهێنن، دیمەشق بە بەرپرسیاری تەواوی ئەم پێشێلکارییانە و لێکەوتە مرۆیی و ئەمنییەکانی دەزانین. داواش لە لایەنە گەرەنتیکارەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەکەین کە بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن و بە پەلە بجوڵێن بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژییانە و کۆتاییهێنان بەو گرژییە بەردەوامانەی لەلایەن دیمەشقەوە ئەنجام دەدرێن".

  • "یەك یەك ڕاویان دەكەین"

  • رۆیتەرز: ئەمریكا هانی سوریا دەدات هێز دژی حزبوڵا بجوڵێنێت

  • عەراقچی بۆ گۆتێرێس : پەککەوتنی گەرووی هورمز ئەنجامی ئەو شەڕەیە کە بەسەرماندا سەپێندراوە

  • هەولێر؛ ئەمساڵ مەراسیمی فەرمی بۆ نەورۆز ئەنجام نادرێت

  • سێنتکۆم: هێرشێکی گەورەمان کردەسەر دورگەی خارک

  • هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی سەیران بەن دەستیپێکردەوە

  • بزووتنەوەی گۆڕان نەخشەڕێگەی کارکردنی بۆ شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند

  • سی پی جەی: ساڵی 2025 خوێناویترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنووسان

  • توندوتیژی خێزانی لە عێراق بە ڕێژەی 150% زیادی کردووە

سەرەکی