عەراقچی و گۆتێرێس
2026-03-17 280 جار خوێنراوەتەوە

عەراقچی بۆ گۆتێرێس : پەککەوتنی گەرووی هورمز ئەنجامی ئەو شەڕەیە کە بەسەرماندا سەپێندراوە

ناوەندی هەواڵ

تاران پەککەوتنی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر ئەو شەڕە دەبینێت کە رووبەڕووی وڵاتەکەی بووەتەوە و ئاسایشی ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پەککەوتنی هاتوچۆی دەریایی و گەشتیاری لە گەرووی هورمز، ئەنجامێکی راستەوخۆی ئەو شەڕەیە کە بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا سەپێندراوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران  بە تەلەفۆن  لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی کردووەو پێی وتووە، پێویستە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە تایبەت ئەمینداری گشتی، بە توندی و بە روونی ئیدانەی "دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل" بۆ سەر خاکی ئێران بکەن.

عەراقچی ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان، لێپرسینەوە لەو لایەنانە بکات کە دەستدرێژییان کردووەتە سەر ئێران.

 

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

سەرەکی