2026-01-26 478 جار خوێنراوەتەوە

قوباد تاڵه‌بانی: به‌ خۆڕاگری شه‌ڕڤانان و یه‌كده‌نگی كورد پارێزگاری له‌ كۆبانێ ده‌كرێت

ئیرادە میدیا

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ ساڵیادی رزگاركردنی كۆبانێدا،دەڵێت، ئه‌مڕۆش به‌ خۆڕاگریی شه‌ڕڤانان و یه‌كده‌نگی كورد پارێزگاری له‌ كۆبانێ و رۆژئاوای كوردستان ده‌كرێت.

قوباد تاڵه‌بانی، بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لەدەستی داعش ڕایگەیاندووە، ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ، ساڵیادی سەرکەوتنێکی مێژوویی گەلی کوردە بەسەر تێرۆریستانی داعش، ستایشی ئازایەتی و نەبەردیی شەڕڤانان و هەموو گەلی کوردستان دەکەم کە یانزە ساڵ لەمەوبەر بە خۆڕاگری و بەرخۆدان بەرگرییان لە خاک و خەڵکەکەیان کرد و کۆبانێیان لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگارکرد و لە جیاتی هەموو جیهان شەڕی تیرۆریان کرد.

دەشڵێت: ئەمرۆش بە خۆراگری و ئازایەتیی شەڕڤانان و بە یەکدەنگی و یەکگرتوویی گەلی کورد پارێزگاری لە کۆبانێ و رۆژئاوای کوردستان دەکرێت.

  • "یەك یەك ڕاویان دەكەین"

  • رۆیتەرز: ئەمریكا هانی سوریا دەدات هێز دژی حزبوڵا بجوڵێنێت

  • عەراقچی بۆ گۆتێرێس : پەککەوتنی گەرووی هورمز ئەنجامی ئەو شەڕەیە کە بەسەرماندا سەپێندراوە

  • هەولێر؛ ئەمساڵ مەراسیمی فەرمی بۆ نەورۆز ئەنجام نادرێت

  • سێنتکۆم: هێرشێکی گەورەمان کردەسەر دورگەی خارک

  • هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی سەیران بەن دەستیپێکردەوە

  • بزووتنەوەی گۆڕان نەخشەڕێگەی کارکردنی بۆ شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند

  • سی پی جەی: ساڵی 2025 خوێناویترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنووسان

  • توندوتیژی خێزانی لە عێراق بە ڕێژەی 150% زیادی کردووە

سەرەکی