2026-01-26 320 جار خوێنراوەتەوە

ئیلهام ئەحمەد: دیمەشق لەسەر زەوی پابەندی ئاگربەست نەبووە

ئیرادە میدیا

ئیلهام ئەحمەد، لەسەر رەوشی ئێستای رۆژئاوا پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت ئاگربەست لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە نەبووەتە هۆی هیچ پابەندبوونێکی راستەقینە لەسەر زەوی و کۆمەڵکوژییەکی ئەمڕۆی کۆبانێ شایەتی ئەو راستییەن.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆسەر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێكی بڵاوکردوەتەوە  و تێیدا هاتووە، حکومەتی دیمەشق بە هیچ شێوەیەک لەسەر زەوی رێککەوتنی ئاگەربەستی جێبەجێ نەکردوە و بەردەوام چەکدارەکانی لەسەرانسەری ناوچەکە هێرش دەکەن و هاووڵاتییانی مەدەنی دەکەنە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر پرۆسەیەکی سیاسی، کە بە پاراستنی خەڵکی مەدەنی دەست پێ نەکات لە وەهمێکی سیاسی زیاتر هیچی تر نییە.

ئیلهاام ئەحمەد هۆشداریشی داوە، رەوشەکە بەرەو خراپتر دەڕوات و  بێدەنگی لە بەرانبەر ئەم تاوانانەدا شکستێکی ئەخلاقییە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی لە ئەستۆدایە، بۆ راگرتنی هێرشەکان و کۆنتڕۆڵکردنی رەوشەکە.

  • "یەك یەك ڕاویان دەكەین"

  • رۆیتەرز: ئەمریكا هانی سوریا دەدات هێز دژی حزبوڵا بجوڵێنێت

  • عەراقچی بۆ گۆتێرێس : پەککەوتنی گەرووی هورمز ئەنجامی ئەو شەڕەیە کە بەسەرماندا سەپێندراوە

  • هەولێر؛ ئەمساڵ مەراسیمی فەرمی بۆ نەورۆز ئەنجام نادرێت

  • سێنتکۆم: هێرشێکی گەورەمان کردەسەر دورگەی خارک

  • هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی سەیران بەن دەستیپێکردەوە

  • بزووتنەوەی گۆڕان نەخشەڕێگەی کارکردنی بۆ شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند

  • سی پی جەی: ساڵی 2025 خوێناویترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنووسان

  • توندوتیژی خێزانی لە عێراق بە ڕێژەی 150% زیادی کردووە

سەرەکی