2026-01-26 615 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی: بافڵ تاڵەبانی پشتیوانیی خۆی بۆ "بەرخۆدانی گەلەکەمان" دووپات کردەوە

ئیرادە میدیا

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند کە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پشتیوانیی خۆی بۆ هێزەکانیان و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕیوە.

مەزڵوم عەبدی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "خۆشحاڵ بووین بە ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، کە تێیدا پشتیوانی و پاڵپشتی خۆی بۆ بەرخۆدانی گەلەکەمان و هێزەکانمان دەربڕی".

فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاماژەی بە خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی لە شاری سلێمانی کردووە و ڕایگەیاندووە، بینینی خەڵکەکەمان لە سلێمانی کە بۆ دەربڕینی پشتیوانی بەردەوامیان بۆ ئێمە، بەشێوەیەکی جەماوەریی فراوان هاتوونەتە سەر شەقامەکان، جێگەی شانازیمانە".

  • "یەك یەك ڕاویان دەكەین"

  • رۆیتەرز: ئەمریكا هانی سوریا دەدات هێز دژی حزبوڵا بجوڵێنێت

  • عەراقچی بۆ گۆتێرێس : پەککەوتنی گەرووی هورمز ئەنجامی ئەو شەڕەیە کە بەسەرماندا سەپێندراوە

  • هەولێر؛ ئەمساڵ مەراسیمی فەرمی بۆ نەورۆز ئەنجام نادرێت

  • سێنتکۆم: هێرشێکی گەورەمان کردەسەر دورگەی خارک

  • هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی سەیران بەن دەستیپێکردەوە

  • بزووتنەوەی گۆڕان نەخشەڕێگەی کارکردنی بۆ شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند

  • سی پی جەی: ساڵی 2025 خوێناویترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنووسان

  • توندوتیژی خێزانی لە عێراق بە ڕێژەی 150% زیادی کردووە

سەرەکی