2026-01-27 230 جار خوێنراوەتەوە

راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق: کۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرکۆمار دوانەخراوە

ئیرادە میدیا

ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی کانونی دووەمی 2026، پەرلەمان دوانەخراوەو "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق".

ئیرادەمیدیا

بەپێی مادەی 70ی دەستوری عێراق، پەرلەمان بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامانی، سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرێت، ئەگەر هیچ بەربژێرێک ئەو رێژەیەی بەدەستنەهێنا، کێبڕکێ لەنێوان ئەو دوو بەربژێرەدا دەکرێت، کە زۆرترین دەنگیان هێناوە و لە گەڕی دووەمدا هەر کامیان زۆرترین دەنگ بهێنێت دەبێتە سەرۆک کۆمار.
 
رۆژی هەینی 23ی کانونی دووەمی 2026، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لیستی کۆتایی کاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆماری بڵاوکردەوە, لیستەکە لە 19 کەس پێکهاتبوو، بەڵام نەوزاد هادی، یەکێک لە دوو کاندیدەکەی پارتی، کشانەوەی خۆی راگەیاند؛ بەمەش 18 کاندید لە کێبرکێیەکەدا مانەوە. 


ئەمانە 18 کاندیدەکەی دیکەن:

1-د. عەبدوڵڵا محەممەد عەلی عەلیاوەیی
2- فوئاد محەممەد حوسێن بەکی
3. نزار محەممەد سەعید محەممەد
4- شوان حەوێز فەریق نامیق
5- ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد
6- حوسێن تەها حەسەن محەممەد سنجاری
7- نەجمەددین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵڵا
8- ئاسۆ فەرەیدوون عەلی
9- سامان عەلی ئیسماعیل شاڵی
10- سەباح ساڵح سەعید
11- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین هەلیوی
12- سەردار عەبدوڵڵا مەحموود
13- موسەننا ئەمین نادر
14- خالید سدیق عەزیز محەمەد
15- ئازاد مەجید حەسەن
16- رافع عەبدوڵڵا حەمید موسا
17- سالم حەواس عەلی ساعدی
18- لەتیف محەممەد جەمال ڕەشید

#ئیرادەمیدیا

  • "یەك یەك ڕاویان دەكەین"

  • رۆیتەرز: ئەمریكا هانی سوریا دەدات هێز دژی حزبوڵا بجوڵێنێت

  • عەراقچی بۆ گۆتێرێس : پەککەوتنی گەرووی هورمز ئەنجامی ئەو شەڕەیە کە بەسەرماندا سەپێندراوە

  • هەولێر؛ ئەمساڵ مەراسیمی فەرمی بۆ نەورۆز ئەنجام نادرێت

  • سێنتکۆم: هێرشێکی گەورەمان کردەسەر دورگەی خارک

  • هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی سەیران بەن دەستیپێکردەوە

  • بزووتنەوەی گۆڕان نەخشەڕێگەی کارکردنی بۆ شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند

  • سی پی جەی: ساڵی 2025 خوێناویترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنووسان

  • توندوتیژی خێزانی لە عێراق بە ڕێژەی 150% زیادی کردووە

سەرەکی