8   کاتژمێر پێش ئێستا 85 جار خوێنراوەتەوە

ئیلهام ئه‌حمه‌د: رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ به‌ره‌و سه‌قامگیری

ناوەندی هەواڵ

ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ر رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی دیمه‌شق، هه‌نگاوێكی گرنگه‌ به‌ره‌و سه‌قامگیری و داواش له‌ وڵاتانی نێوه‌ندگیر، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكاو فه‌ره‌نسا ده‌كات، رۆڵی گه‌ره‌نتیكار ببینن له‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كان و دامه‌زراوه‌كاندا.

ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ر، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، په‌یامێكی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و تێكه‌ڵكردنی هێز و دامه‌زراوه‌كان له‌نێوان هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی دیمه‌شق، بڵاوكرده‌وه‌.

ئیلهام ئه‌حمه‌د وتویه‌تی"سوپاسی زۆری خۆمان ئاڕاسته‌ی وڵاتان و لایه‌نه‌ نێوه‌ندگیره‌كان ده‌كه‌ین له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا كه‌ هه‌وڵی زۆریان دا بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی سوریا و هه‌سه‌ده‌، كه‌ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ به‌ره‌و سه‌قامگیری".

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، هیوادارین ئه‌و وڵاتانه‌ رۆڵی گه‌ره‌نتیكار ببینن له‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كان و دامه‌زراوه‌كاندا.

یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌چنه‌ نێوان شاری حه‌سه‌كه‌ و قامیشلی، ئیلهام ئه‌حمه‌د وتویه‌تی، چونی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ گه‌ره‌نتیكردنی پڕۆسه‌یه‌كی تێكه‌ڵكردنی به‌رپرسیارانه‌و قۆناغ به‌ قۆناغه‌ كه‌ زامنی شه‌راكه‌ت و پاراستنی كه‌رامه‌تی ته‌واوی پێكهاته‌كان ده‌كات و رێگه‌ خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ گه‌شه‌یه‌كی عادیلانه‌و یه‌كسان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان.

ئیهام ئه‌حمه‌د جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌، ئێمه‌ پابه‌ند ده‌بین به‌ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵكردنه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خزمه‌ت به‌ یه‌كێتیی سوریا بكات و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز بكات و قۆناغێكی نوێ له‌ سه‌قامگیری و گه‌شه‌كردن بهێنێته‌دی و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی پارێزراو و به‌ كه‌رامه‌ت بۆ خه‌ڵكی عفرین و سه‌رێ كانی بۆ ناوچه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكات

  • فەوزا یوسف: ئاسایش ئەرکی پاراستنی ناوچە کوردنشینەکان دەگرێتە ئەستۆ

  • ئیلهام ئه‌حمه‌د: رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ به‌ره‌و سه‌قامگیری

  • پزیشكیان گەیشتە مۆسكۆ

  • ئەنجومەنی دادوەری: پێشێلکردنی وادە دەستوورییەکان عێراق دەخاتە مەترسییەوە

  • ئێران: داوای دانوستانمان لە ئەمەریکا نەکردوە

  • تورکیا هەموو گردبوونەوە و پاڵپشتییەکانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە مێردین قەدەغەکرد

  • راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق: کۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرکۆمار دوانەخراوە

  • مەزڵوم عەبدی: بافڵ تاڵەبانی پشتیوانیی خۆی بۆ "بەرخۆدانی گەلەکەمان" دووپات کردەوە

  • ئیلهام ئەحمەد: دیمەشق لەسەر زەوی پابەندی ئاگربەست نەبووە

سەرەکی