49   خولەک پێش ئێستا 337 جار خوێنراوەتەوە

توێژینەوەیەکی ساڵی 1960" ڕۆژی هەینی 13ی نۆڤێمبەری 2026 کۆتایی جیهانە "

توێژینەوەیەکی ساڵی ١٩٦٠ " ڕۆژی هەینی 13ی نۆڤێمبەری 2026 کۆتایی جیهانە "
زانایان پێشبینی کۆتایی هاتنی جیهان دەکەن پێش کۆتایی هاتنی ساڵی 2026 و پێیان وایە بەرەنجامی ئەو ڕاستیانەی کەلەئەنجامی توێژینەوەی چەند زانایەک لە ساڵی ١٩٦٠ کە ڕاست وەرگەڕاون، پێدەچێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا جیهان کۆتایی بێت و مرۆڤایەتی لەناو بچێت، ئەوەی لەم پێشبینییەدا تۆقێنەرە ئەوەیە کە یەکێک لەو زانایانە پێشتر پێشبینییەکانی سەبارەت بە زیرەکیی دەستکرد ڕاست دەرچووە، ئەوەش ئەوەندەی تر زانایان و چاودێرانی سەرسام کردووە .

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "دەیلی ستار"ی بەریتانی کەلە ماڵپەڕی "العربیه‌.نت" بڵاوکراوەتەوە، توێژەران پێشبینی هاتنی "ڕۆژی دوایی" و کۆتایی جیهان دەکەن پێش تەواوبوونی ساڵی 2026.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی " دەیلی ستار"ی بەریتانی، پێشبینییەکە دەگەڕێتەوە بۆ توێژینەوەیەکی ساڵی 1960 کە لە گۆڤاری زانستیی بەناوبانگی "ساینس" (Science)، کە توێژینەوەی سێ توێژەری دیاری زانکۆی ئیلینۆیە، و تێیدا هۆشدارییان داوە لە ڕوودانی کارەساتێک لە ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی 13ی نۆڤێمبەری 2026.

ئەو سێ زانایە - بریتین لە هاینز فۆن فۆرستەر، پاتریشیا ئێم. مۆرا، و لۆڕەنس دەبڵیو. ئامیۆت - لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە لە ڕەوتە باوەکانی کۆمەڵگەی ڕۆژئاوایی گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامە مەترسیدارە؛ کە تیۆرییەکەیان پشتی بەو بیرۆکەیە بەستووە کە زەوی بەهۆی گەشەی سەرسوڕهێنەر و خێرای دانیشتووانەوە دەگاتە خاڵی داڕمان.
زۆرجاران گوێبیستی کۆتایی هاتنی جیهان بوین، بەڵام دواتر دەرکەوتووە کە کۆمپانیایەک یان دەزگایەکی گەورەی ئامانجدار و خاوەن بزنس کاری لەسەر کردووە، بەڵام ئەوەی ئەم پێشبینیەی تۆکمەتر کردووە کە بەو شێوەیە گرنگی پێبدرێت، تۆکمەیی زانستیانەی توێژینەوەکەیە لە تێڕاوانینی سێ زانای گەورەی ئەو کاتەوە، لەکاتێکدا ژمارەی دانیشتووانی جیهان نزیکەی سێ ملیار کەس بووە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو ژمارەیە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە نزیکەی 8.3 ملیار کەس، سەرەڕای ئەوەش، یەکێک لە بەشداربووانی ئامادەکردنی توێژینەوەکە، کە زانای نەمساوی-ئەمریکی فۆن فۆرستەرە، پێشبینییەکی وردی سەبارەت بە مەترسییەکانی زیرەکیی دەستکرد خستبووە ڕوو، ئەوەش زۆر پێش ئەوەی ببێتە بەشێکی سەرەکی لە ناوەڕۆکی ژیانی ڕۆژانەی ژمارەیەکی بێشومار لە خەڵک.

فۆن فۆرستەر لە چاوپێکەوتنێکیدا لە ساڵی 1995 لەگەڵ ماڵپەڕی "زە ئینفۆرمەیشن فیلۆسۆفەر" (The Information Philosopher) بۆ باسکردنی ئەو تەکنەلۆژیایەی ئێستا هەموو جیهانی سەرقاڵکردووە، ڕوونی دەکاتەوە کە مەترسیدارە وا دابنرێت زیرەکیی دەستکرد بە هەمان شێوەی مرۆڤ "بیربکاتەوە .
فۆن فۆرستەر - کە لە ساڵی 2002 کۆچی دوایی کردووە – ئەو زانا گەورەی جیهان پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە توانای زیرەکیی دەستکرد بۆ ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەی کە زیرەکانە دەردەکەون، هاوتای زیرەکیی مرۆڤ نییە، و ئەم پێشبینییەشی بە "مەترسیدار" وەسف کرد.

دوای تێپەڕبوونی 31 ساڵ، مەترسییە ڕاستەقینەکان دەردەکەون سەبارەت بە پشتبەستنی ئەمڕۆی خەڵک بە زیرەکیی دەستکرد بۆ بەدەستهێنانی پەیوەندییەک کە لە کارلێکی مرۆڤ دەچێت، تەنانەت هەندێک کەس گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی کە پەیوەندیی سۆزداری لەگەڵ بەرنامەکانی چاتی ئۆتۆماتیکیدا دروست بکەن.
زانایان دەڵێن، وردیی سەرسوڕهێنەری پێشبینییەکانی فۆن فۆرستەر سەبارەت بە پەیوەندیی داهاتووی نێوان مرۆڤایەتی و زیرەکیی دەستکرد، مۆرکێکی زیاتر نیگەرانکەر دەبەخشێتە هۆشدارییەکەی سەبارەت بە کۆتایی جیهان؛ چونکە بەپێی وتەی ئەم زانایە و هاوڕێکانی، لە ماوەی کەمێک زیاتر لە دوو مانگدا ژمارەی دانیشتووانی جیهان دەگاتە ئەوپەڕی ئاستی خۆی. پێشبینییە کارەساتبارەکانیشیان هیچ پەیوەندییەکی بە جەنگی ئەتۆمی یان کارەساتە ژینگەیییەکانەوە نییە؛ بەڵکو لە خەمڵاندنی ئەواندا، کۆتایی جیهان دەرەنجامی زیادبوونی لەڕادەبەدەری دانیشتووان دەبێت.

  • توێژینەوەیەکی ساڵی 1960" ڕۆژی هەینی 13ی نۆڤێمبەری 2026 کۆتایی جیهانە "

  • زیاتر لە ٣٠ کەناڵی میدیایی لە سلێمانی پەیماننامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ پاراستنی ژینگە ئیمزا کرد

  • ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

  • له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

  • ئۆزگور ئامەد بۆ The Amargi :سەرکەوتنی ئاشتی بەوە دەپێورێت کە چ جۆرە یاسایەک، دەستەبەرییەک و فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێشوازیکردنیان ئامادەیە

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

سەرەکی