×

کارمەندێکی تەندروستی لە چین
2025-01-06 162 جار خوێنراوەتەوە

نیشانە و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی؛ ئەو ڤایرۆسە نوێیەی لە چین بڵاوبووەتەوە چییە؟

ناوەندی هەواڵ

لە چین حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسێكی پەیوەست بە سیی و هەناسەدان زیادیكردووە، بەشێوەیەك نەخۆشخانەكان پڕبوون لە نەخۆش، بەوهۆیەوە ڕێوشوێنی تەندروستی گیراوەتەبەر تا ڕێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی بكرێت.

ڤایرۆسەكە بە ڤایرۆسی هەوكردنی سییەكانی مرۆڤ (HMPV) ناسراوە، ئەم زستانە بەشێوەیەكی بەرچاو لە چین بڵاوبوەوە، بەتایبەتیش لە بەشەكانی باكوری ئەو وڵاتە، بە تایبەتی تریش لەنێو منداڵاندا.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە هاوكاتە لەگەڵ یادكردنەوەی پێنج ساڵەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە شاری ووهانی چینەوە، كە دواتر وەك ڤایرۆسێكی جیهانی بڵاوبوەوە و زیاتر لە حەوت ملیۆن كەس گیانیان لەدەستدا.

دەسەڵاتدارانی چین ڕێوشوێنی توندیان بۆ ڕێگری لەزیاتر بڵاوبوونەوەی گرتووەتەبەر، جگە لەوەی بەرپرسانی چین لە مەترسی ڤایرۆسەكە كەم دەكەنەوە و دەڵێن ساڵانە ئەو ڤایرۆسە بڵاودەبێتەوە.

ڤایرۆسەكە چییە؟

ڤایرۆسی هەوكردنی سییەكانی مرۆڤ (HMPV) ڤایرۆسێكی پەیوەست بە هەناسەدان و هاوشێوەی سەرمابوون و ئەنفلۆنزایە نیشانەكانی، نەخۆشییەكە بەشێوەیەكی گشتیی سوكە، بەڵام دەكرێت ببێتەهۆی كاریگەری مەترسیداری درێژخایەن وەكو هەوكردنی بۆری هەناسە بەتایبەت لەلای منداڵان و گەورەساڵان، هەروەها بەتایبەت ئەو كەسانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە.

ڤایرۆسەكە نوێ نیە و زیاتر لە منداڵانی خوار 14 ساڵ تووشی دەبن، وەك ئەو حاڵەتانەی لە باكوری چین تۆماركراوە.

بۆیەكەمجار ڤایرۆسەكە لە ساڵی 2001 ناسرا و بڵاوبوەوە، زیاتریش نیشانەكانی كۆكە و تا و گیرانی لوت و هیلاكییە، بە گشتیی سێ بۆ شەش ڕۆژ بە كەسی توشبوەوە بە قورسی دەمێنێتەوە.

ئایا دەكرێت بگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی دیكە؟

 لە هۆنگ كۆنگی باشوری چین چەند حاڵەتێك تۆماركراون، بەوهۆیەوە وڵاتانی دراوسێی وەكو كەمبۆدیا و تایوان ڕێوشوێنی خۆپارێزییان گرتووەتەبەر.

وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە دڵنیایی داوە و ڕایگەیاندووە:"دەتوانم جەخت بكەمەوە كە حكومەتی چین گرنگی بە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانی و بیانییەكانیش دەدات و گەشتكردن بۆ چین پارێزراوە".

 

  • نیشانە و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی؛ ئەو ڤایرۆسە نوێیەی لە چین بڵاوبووەتەوە چییە؟

  • عەلی حەمەساڵح لەبارەی پێدانی تاقیگەكان بە كۆمپانیاكان زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

  • كاركردن بە شەو مێشك لاواز دەكات

  • قایمقامی شارەزوور بە فەرمی هۆكاری سكچوون و ڕشانەوەی لە ناوچەكە ڕاگەیاند

  • سكچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور بۆ نیوە كەمیكردووە

  • هۆكاره‌كه‌ى دیارى نه‌كراوه‌؛ تووشبووانى سكچوون و ڕشانه‌وه‌ له‌ شاره‌زوور زیاد ده‌كات

  • بەشێک لەو خواردن و خوانەى شێرپەنجە زیاد دەکەن

  • چۆن زەخت و فشارە دەرونیەکان کۆنترۆڵ دەکەیت ؟

  • چ کاتێک نابێت بە هیچ شێوەیەک ماست بخۆیت ؟

سەرەکی