×

2024-08-08 212 جار خوێنراوەتەوە

بەشێک لەو خواردن و خوانەى شێرپەنجە زیاد دەکەن

ناوەندی هەواڵ

شێرپەنجە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە سەرانسەری جیهاندا، بەڵام هەندێک خوو خواردن هەن مەترسی شێرپەنجە زیاد دەکەن.

بەپێى لێکۆڵینەوەى پسپۆڕانى پزیشکى بەشێک لەو خواردنانەى کاریگەریان لەسەر زیادبوونى شێرپەنجە هەیە بریتین لە: 

1- زۆر خواردنی شەکر و کاربۆهیدراتی پوختەکراو، ئەو خۆراکانەی کە شەکری زۆریان تێدایە و ڕیشاڵ و خۆراکیان کەمە پەیوەندی بە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە هەیە، چونکە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی گلوکۆز لە خوێن و دەبێتە هۆی هەوکردن و شێرپەنجەی گەدە، مەمک و ڕیخۆڵە.

2.بەبەردەوامى بەکارهێنانى مۆبایل، مۆبایل وزەی شەپۆلی ڕادیۆیی بڵاو دەکاتەوە کە جۆرێکە لە تیشکدانەوە و بەرکەوتنی بەردەوامی ئەم تیشکدانە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە خانەکان و دابەزینی ئاستی میلاتۆنین لە لەشدا.

3- دانیشتنی درێژخایەن، دانیشتن بۆ ماوەی زیاتر لە شەش کاتژمێر لە ڕۆژێکدا ئەگەری تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە زیاد دەکات،بەڵام چالاکی جەستەیی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی تری وەک بەرزی فشاری خوێن و شەکرە کەم دەکاتەوە.

4- نەخواردنى گۆشتى دەستکاریکراو، چونکە ماددەی کیمیایی شێرپەنجەی تێدایە و دەبێتە هۆى تووشبوون بە شێرپەنجە.

5-برژاندنى خواردن بەرێژەیەکى زۆر، خواردنی برژاو لەوانەیە تایبەتمەندی شێرپەنجەی هەبێت، چونکە سوتاوی بەشە ڕەشەکانی گۆشت لەوانەیە ببێتە هۆی هەندێک شێرپەنجە، وەک پەنکریاس، کۆلۆن و شێرپەنجەی هەرس.

بەپێى ئامارەکانى رێکخراوە تەندروستییە جیهانیاکان، رێژەى تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەڵکشاندایە و هەرێمیش لەو نەخۆشییە بێبەش نییە، تەنها لە سالى رابردوودا بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندرستى هەرێم تووشبوون بە شێرپەنجە لە 10 هەزار کەشس نزیکبووتەوە بە شێوەەیەک لە ساڵی 2023، ئەوانەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، لە پارێزگای هەولێر، 5456 کەس کە دەکاتە 55% لە سلێمانی 33% کەس واتە 3275 تووشبوو، لە دهۆکیش 1180 واتە 12% کەس تووشبوو.

 

  • عەلی حەمەساڵح لەبارەی پێدانی تاقیگەكان بە كۆمپانیاكان زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

  • كاركردن بە شەو مێشك لاواز دەكات

  • قایمقامی شارەزوور بە فەرمی هۆكاری سكچوون و ڕشانەوەی لە ناوچەكە ڕاگەیاند

  • سكچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور بۆ نیوە كەمیكردووە

  • هۆكاره‌كه‌ى دیارى نه‌كراوه‌؛ تووشبووانى سكچوون و ڕشانه‌وه‌ له‌ شاره‌زوور زیاد ده‌كات

  • بەشێک لەو خواردن و خوانەى شێرپەنجە زیاد دەکەن

  • چۆن زەخت و فشارە دەرونیەکان کۆنترۆڵ دەکەیت ؟

  • چ کاتێک نابێت بە هیچ شێوەیەک ماست بخۆیت ؟

  • ‎چەند نیشانەیەکی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە ناو دەمدا دەردەکەون

سەرەکی