کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی قایمقامی شارەزوور
2024-11-12 383 جار خوێنراوەتەوە

قایمقامی شارەزوور بە فەرمی هۆكاری سكچوون و ڕشانەوەی لە ناوچەكە ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ

قائیمقامی شارەزوور ئاشكرای كرد، پاش هاتنی 48 پزیشك و پسپۆڕ لە سلێمانیەوە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە نەخۆشكەوتنی ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی سنورەكەیان، دەركەوتووە ئاوی خواردنەوەی سنورەكە تێكەڵ بە ئاوی مەجاری بووە و ئەوەش بووەتە هۆی نەخۆشكەوتنی بەشێكی دانیشتوانی ناوچەكە.
ڕزگار غەفور قائیمقامی شارەزوور لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنوسیدا ئەنجامی پشكنینی ئاوی خواردنەوەی شارۆچكەكەی ڕاگەیاند.
قائیمقامی شارۆچكەی شارەزوور ڕایگەیاند: پاش هاتنی 48 پزیشك و پسپۆڕ لە سلێمانیەوە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە نەخۆشكەوتنی ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی سنورەكەمان دەركەوت ئاوی خواردنەوەی سنورەكە تێكەڵ بە ئاوی مەجاری بووە و ئەوەش بووەتە هۆی نەخۆشكەوتنی بەشێكی دانیشتوانی ناوچەكەمان.
ڕزگار غەفور وتیشی: دوای دەركەوتنی پشكنینەكان لە ڕێگەی تیمەكانمانەوە توانراوە بۆری سەرەكی ئاوی ناوچەكەمان كە لە 11 شوێن شكابوو ئەوەش ببوە هۆی تێكەڵبوونی ئاوی خواردنەوە و مەجاری چارەسەر بكرێت.
قایمقامی شارەزوور وتیشی: دڵنیایی دەدەینەوە دانیشتوانی سنورەكەمان لە ئێستادا ئاوی سنورەكەمان هیچ گرفتێكی نیە و گونجاوە بۆ بەكارهێنان .
"داواكارین لایەنە پەیوەندیدارەكان چارەسەری تۆڕی ئاوی ناوچەكەمان بكەن چونكە زۆر كۆنە و هەمیشە مەترسی تێكچۆنی لەسەرە". قایمقامی شارەزوور وای وت.
لە چەند رۆژی ڕابردوودا نزیكەی سێ هەزار كەس لە سنوری شارەزوور توشی سكچوون و ڕشانەوە بوون.

  • ئه‌گه‌ڕ ڕۆژێكی ته‌واو شه‌كر و ئارد نه‌خۆیت، چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت؟

  • توێژه‌رانی ئوسترالی پكشنینێكی نوێی خوێنیان په‌ره‌پێداوه‌، كه‌ نه‌خۆشییه‌ بۆماوه‌ییه‌ ده‌گمه‌نه‌كان له‌ منداڵاندا ئاشكرا ده‌كات

  • 9 ڕاسپاردەی زانستی بۆ پاراستنی تەندروستی مێشکت

  • چیتر ڕێگر مەبن لەوەی منداڵەكانتان لەناو خۆڵدا یاری بكەن

  • نیشانە و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی؛ ئەو ڤایرۆسە نوێیەی لە چین بڵاوبووەتەوە چییە؟

  • عەلی حەمەساڵح لەبارەی پێدانی تاقیگەكان بە كۆمپانیاكان زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

  • كاركردن بە شەو مێشك لاواز دەكات

  • قایمقامی شارەزوور بە فەرمی هۆكاری سكچوون و ڕشانەوەی لە ناوچەكە ڕاگەیاند

  • سكچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور بۆ نیوە كەمیكردووە

سەرەکی