×

دیمەنێکی توشبووان بە سکچوون و ڕشانەوە
2024-11-09 149 جار خوێنراوەتەوە

سكچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور بۆ نیوە كەمیكردووە

ناوەندی هەواڵ

لە ناوچەی شارەزووری سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕێژەی سكچوون و ڕشانەوە بۆ نیو هێندە كەمیكردووە، دوای ئەوەی هۆكارەكەی دۆزرایەوە.
 دوای دۆزینەوەی سەرچاوەی هۆكاری هەبوونی سكچوون و رشانەوە لە قەزای شارەزووری پارێزگای سلێمانی، تووشبوون لە  دوو هەزار و 500 كەسەوە بەرەو كەمبوونەوەی تەواو دەڕوات. 
لە حەوتـی ئەم مانگەوە سكچوون و رشانەوە لە قەزای شارەزوور لە پارێزگای سلێمانی بڵاوبووەتەوە.
بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی شارەزوور، ژمارەی نەخۆش لە نەخۆشخانەكانی سنوورەكە كەم بووەتەوە. ئەوانەشی تووش دەبن، ئازار و سكچوونیان كەمترە بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە ئاشكرا بوو، كە ئاوی خواردنەوەی قەزاكە تێكەڵی ئاوی زێراب ببوو. بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی شارەكە رایگەیاند، دابەشكردنی ئاوی خاوێنیان لە رێگەی تانكەرەوە دەستپێكردووە تاوەكو كێشەكان چارەسەر دەكەن.
 

 

  • عەلی حەمەساڵح لەبارەی پێدانی تاقیگەكان بە كۆمپانیاكان زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

  • كاركردن بە شەو مێشك لاواز دەكات

  • قایمقامی شارەزوور بە فەرمی هۆكاری سكچوون و ڕشانەوەی لە ناوچەكە ڕاگەیاند

  • سكچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور بۆ نیوە كەمیكردووە

  • هۆكاره‌كه‌ى دیارى نه‌كراوه‌؛ تووشبووانى سكچوون و ڕشانه‌وه‌ له‌ شاره‌زوور زیاد ده‌كات

  • بەشێک لەو خواردن و خوانەى شێرپەنجە زیاد دەکەن

  • چۆن زەخت و فشارە دەرونیەکان کۆنترۆڵ دەکەیت ؟

  • چ کاتێک نابێت بە هیچ شێوەیەک ماست بخۆیت ؟

  • ‎چەند نیشانەیەکی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە ناو دەمدا دەردەکەون

سەرەکی