×

19   کاتژمێر پێش ئێستا 125 جار خوێنراوەتەوە

یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌شهه‌دانى دەستى پێکرد

ناوەندی هەواڵ

یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى مەحمود مه‌شهه‌دانى دەستپێکرد، دواى ئەوەى بۆماوەى نزیکەى ساڵێک دانیشتنەکان بە وەکالەت بەڕێوەدەبران.

بڕیار رەشید نوێنەرى کورد لە ئەنجوومەنى نوینەرانى عێراق بە ئیرادە میدیاى راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 26-11-2024، یەکەم دانیشتنى پەرلەمان بە سەرۆکایەتى مەشهەدانى دەستپێکرد و بەپێى  کارنامەى دانیشتنەکەش پێنج بڕگە تاوتوێ دەکرێت

بە پێى خشتەى دانیشتنەکە ئەو بڕگانەى گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت گرنگترینیان هەموارکردنەوەى خشتەى بودجەى سێ ساڵى عێراقە، وه‌ك میدیاكانى عێراقیش ئاماژه‌ى پێده‌كه‌ن ئەم هەموارە پەیوەندى بە ماددەى پەیوەندیدار بە تێچووى هەر بەرمیلێکى نەوتى بەرهەمهاتووە لە هەرێمى کوردستان.

هەر بەپێی خشتەکە، لە تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا دەنگدان لەسەر یاساى رێککەوتنى خزمەتگوزاریی گواستنەوەى ئاسمانیی نێوان حکومەتى عێراق و حکومەتى ڕووسیا دەکرێت.
 به‌وته‌ى میدیاكانى عێراق، ئەو یاسایانەى زۆرترین مشتومڕیان لەسەر بوە لە کارنامەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقدا نین وەک یاساى بارى کەسێتى و لێبوردنى گشتى و پرۆژەیاساى گەڕاندنەوەى ئەو موڵکانەى کە بڕیارەکانى ئەنجومەنى فەرماندەیی شۆڕش دەیانگرێتەوە.

  • یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌شهه‌دانى دەستى پێکرد

  • دادگای فیدراڵی لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردیەكان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

  • ئەنجومەنی نوێنەران بڕی تێچووی نەوتی هەرێم لە بودجەدا هەموار دەكاتەوە

  • تۆمەتباری سەرەكیی دزی سەدە بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادرا

  • سەرژمێریی دانیشتوان بە داتا لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە ڕاگەیەندرا

  • یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌شهه‌دانى له‌سه‌ر بودجه‌یه‌

  • عێراق و هەرێم یاسایەكی هاوبەش بۆ هاتوچۆ دەردەكەن

  • بەرپرسێکى سەربازى عێراق: تورکیا ڕووبەڕووی شەڕی پارتیزانی دەبێتەوە و رێژەى کوژرانى سەربازەکانى دەشارێتەوە

  • عێراق: پەیامە هەڕەشەئامێزەکەى ئیسرائیلمان پێگەیشتووە و جەنگمان ناوێت

سەرەکی