×

پەرلەمانی عێراق
2024-11-24 106 جار خوێنراوەتەوە

یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌شهه‌دانى له‌سه‌ر بودجه‌یه‌

ناوەندی هەواڵ

 ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رۆژى سێشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه‌، یەکەم کۆبونەوەى بە سەرۆکایەتیی مەشهەدانى ئەنجام دەدات دواى ئەوەى بۆماوەى نزیکەى ساڵێک دانیشتنەکان بە وەکالەت بەڕێوەدەبران.
بەپێی خشتەى کارى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، لە کۆبونەوەکەى رۆژى سێشەممەدا پێنج بڕگە تاوتوێ دەکرێن، کە گرنگترینیان هەموارکردنەوەى خشتەى بودجەى سێ ساڵى عێراقە، وه‌ك میدیاكانى عێراقیش ئاماژه‌ى پێده‌كه‌ن ئەم هەموارە پەیوەندى بە ماددەى پەیوەندیدار بە تێچووى هەر بەرمیلێکى نەوتى بەرهەمهاتووە لە هەرێمى کوردستان.
 هەر بەپێی خشتەکە، لە تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا دەنگدان لەسەر یاساى رێککەوتنى خزمەتگوزاریی گواستنەوەى ئاسمانیی نێوان حکومەتى عێراق و حکومەتى ڕووسیا دەکرێت.
 به‌وته‌ى میدیاكانى عێراق، ئەو یاسایانەى زۆرترین مشتومڕیان لەسەر بوە لە کارنامەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقدا نین وەک یاساى بارى کەسێتى و لێبوردنى گشتى و پرۆژەیاساى گەڕاندنەوەى ئەو موڵکانەى کە بڕیارەکانى ئەنجومەنى فەرماندەیی شۆڕش دەیانگرێتەوە.

 

 

  • یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌شهه‌دانى دەستى پێکرد

  • دادگای فیدراڵی لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردیەكان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

  • ئەنجومەنی نوێنەران بڕی تێچووی نەوتی هەرێم لە بودجەدا هەموار دەكاتەوە

  • تۆمەتباری سەرەكیی دزی سەدە بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادرا

  • سەرژمێریی دانیشتوان بە داتا لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە ڕاگەیەندرا

  • یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌شهه‌دانى له‌سه‌ر بودجه‌یه‌

  • عێراق و هەرێم یاسایەكی هاوبەش بۆ هاتوچۆ دەردەكەن

  • بەرپرسێکى سەربازى عێراق: تورکیا ڕووبەڕووی شەڕی پارتیزانی دەبێتەوە و رێژەى کوژرانى سەربازەکانى دەشارێتەوە

  • عێراق: پەیامە هەڕەشەئامێزەکەى ئیسرائیلمان پێگەیشتووە و جەنگمان ناوێت

سەرەکی