×

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
23   کاتژمێر پێش ئێستا 62 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی نوێنەران بڕی تێچووی نەوتی هەرێم لە بودجەدا هەموار دەكاتەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2024 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، یەكەمین دانیشتن بە سەرۆكایەتی مەحمود مەشهەدانی ئەنجامدەدات.

بەگوێرەی كارنامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە خوێندنەوە و دەنگدان بۆ پێنج پرۆژەیاسا دەكرێت، لە بڕگەیەكدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ ماددەی 12ـی بڕگەی "ج" لە یاسای بودجەی عێراق كە تایبەتە بە قەرەبووكردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

هەمواركردنەوەكە بۆ ماددەی 12 بڕگەی (جیم)ە كە تایبەتە بە قەرەبووكردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، ئەوەش پاش ئەوەی حكومەتی عێراق لە پێنجـی تشرینی یەكەم رەزامەندی نیشاندا بۆ زیادكردنی خەرجیی دەرهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان لە شەش دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار.

رۆژی نۆی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ پشووی پەرلەمان دەستپێدەكات، پێویستە لەماوەی كەمتر لە دوو هەفتەدا خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ بكرێت و پەسەند بكرێت.

لەگەڵ بڕیاری دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان، هاوڕابوون لەسەر هەموواری ماددەی 12 لە یاسای بودجەی ژمارە 13ـی ساڵی 2023.

دوای زیاتر لە ساڵێك و هەشت مانگ لە راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، رۆژی سێشەممە پێنجی تشرینی دووەمی 2024 لە كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێكی دەركرد و رەزامەندیی پیشاندا بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، بەمشێوەیە:

بەغداد رازی بووە تێچووی بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوت تا وردبینیش لە دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت تەواو دەبێت لە شەش دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد بكات و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە، تاوەكو دامەزراوەیەكی راوێژكاریی نێودەوڵەتیی تایبەتمەند، نرخی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دیاریدەكات.

وەزارەتی دارایی عێراق شایستە داراییەكەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دەداتە حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەرجێك نەوتەكەی رادەستی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق–سۆمۆ بكات، یان رادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بكات.


  • یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌شهه‌دانى دەستى پێکرد

  • دادگای فیدراڵی لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردیەكان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

  • ئەنجومەنی نوێنەران بڕی تێچووی نەوتی هەرێم لە بودجەدا هەموار دەكاتەوە

  • تۆمەتباری سەرەكیی دزی سەدە بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادرا

  • سەرژمێریی دانیشتوان بە داتا لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە ڕاگەیەندرا

  • یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌شهه‌دانى له‌سه‌ر بودجه‌یه‌

  • عێراق و هەرێم یاسایەكی هاوبەش بۆ هاتوچۆ دەردەكەن

  • بەرپرسێکى سەربازى عێراق: تورکیا ڕووبەڕووی شەڕی پارتیزانی دەبێتەوە و رێژەى کوژرانى سەربازەکانى دەشارێتەوە

  • عێراق: پەیامە هەڕەشەئامێزەکەى ئیسرائیلمان پێگەیشتووە و جەنگمان ناوێت

سەرەکی