×

2025-01-04 381 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێش سەردانەكەی بۆ دیمەشق پەیوەندی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كردووە

ناوەندی هەواڵ

ئاژانسی فرانس پرێس ئاشكرایكرد، ژان نۆیڵ بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بەر لە ئەنجامدانی سەردانەكەی بۆ سوریا، بە تەلەفۆن پەیوەندی بە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە كردووە.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند: ژان نۆیڵ بارۆ و مەزڵوم عەبدی پێشهاتەكانی سوریایان تاوتوێكردووە و ئاماژەیان بە گرنگیی بەردەوامیدان بە پرۆسەی سیاسیی داوە، ئەمەش بەر لەوەی رۆژی هەینی  سێی كانوونی دووەم سەردانی دیمەشق بكات و چاوی بە ئەحمەد شەرع سەرۆكی ئیدارەی نوێی سوریا بكەوێت.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ سوریا كە لەگەڵ ئانالینا بێربوك هاوتا ئەڵمانییەكەی بوو، داوای لە بەرپرسانی ئیدارەی نوێی وڵاتەكە كردبوو لەگەڵ لایەنی كوردیدا بگەنە چارەسەرێكی سیاسی.
ژان نۆیڵ بارۆ لە دیدارێكیدا لەگەڵ نوێنەرانی كۆمەڵی مەدەنی لە دیمەشق، كوردی بە هاوپەیمانی فەڕەنسا ناوبردبوو، داوای كردبوو بە تەواوی لەو پرۆسە سیاسییەدا بەشداربن، كە ئێستا لە سوریا دەستیپێكردووە.
ژمارەیەك میدیای عەرەبی وردەكاریی زیاتریان لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و فەرماندەی گشتیی هەسەدە بڵاوكردەوە.
 بەگوێرەی سەرچاوەكان بارۆ و عەبدی گفتوگۆیان لەبارەی هێرشی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا بۆ سەر باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا كردووە، لەنێویاندا هێرشەكان بۆ سەر بەنداوی تشرین و دروستكردنی هەڕەشە لەسەر كۆبانێ.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا جەختیكردووەتەوە، پێویستە شەڕ لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا رابگیرێت و هەسەدە رۆڵی گەورە لە قۆناغی راگوزەری سوریادا ببینێت.

  • میدیایەكی عەرەبی باس لە سێ خاڵی كۆبوونەوەی فەرماندەی هەسەدە و تەحریر شام دەكات

  • ترەمپ پەیامێك بۆ سودانی دەنێرێت

  • ئێسك و پاشماوەی جلوبەرگ؛ گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە باشوری سوریا دۆزرایەوە

  • وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێش سەردانەكەی بۆ دیمەشق پەیوەندی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كردووە

  • تورکیا بە چڕی بەنداوی تشرینى بۆردومانکرد

  • هەسەدە هەواڵێکى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بەدرۆ دەخاتەوە

  • دروزەكان ڕەتیدەكەنەوە چەك رادەستی ئیدارەی نوێی سوریا بكەن

  • ئەڵمانیا دادگاییان دەكات؛ ئەو دوو هاوسەرەی دوو كچە ئێزدییەكەیان كردووە بە كۆیلە، كوردن

  • ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێران و ڕوسیا سەپاند

سەرەکی