×

سودانی و ترەمپ
2025-01-05 269 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ پەیامێك بۆ سودانی دەنێرێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، پەیامێكی سیاسی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات.
سەرچاوەیەكی سەرچاوەیەكی سیاسیی ئاگادار بۆ میدیای عێراقی ئاشكرایكردووە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، پەیامێكی لەدۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكاوە پێگەیشت كە نێردراوێكی تایبەت پەیامەكەی گەیاندووەو چەند پرسێكیش لەخۆدەگرێت.
سەرچاوەكە وتی"دیارترین خاڵەكانی پەیامەكە بریتیبووە لەوەی پێویستە چەك لەلایەن دەوڵەتەوە كۆنترۆڵ بكرێت، هەروەها چالاكیی گروپە چەكدارەكانی سەر بەئێران ڕابگیرێت، ئەمە جگە لەوەی عێراق دەستوەردان لەكاروباری سوریاو حكومەتی نوێی ئەو وڵاتە نەكات".
سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەبەغدا لەڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهیدی عێراق‌و یادكردنەوەی شەهید محەممەد باقر حەكیم لەوتارێكدا وتی:"هەندێك لایەن هەوڵیاندا عێراق بخزێننە نێو گۆڕانكارییەكانی سوریاو باسیان لەگۆڕانی سیستەمی سیاسیی عێراق دەكرد، بەڵام هیچ دەوڵەت‌و لایەنێك بۆی نییە گۆڕانیی سیاسی‌و ئەمنیی بەسەر ئێمەدا بسەپێنێت".
وتیشی:"لەچەند مانگی ڕابردوودا، بە ڕاوێژو پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دۆست، بەقورسی كارمان كردو هەوڵێكی زۆرماندا بۆ ئەوەی شەڕ لەعێراق دوربخەینەوەو وڵات نەبێتە مەیدانی یەكلاییكردنەوەی ململانێی ناوچەكە".

 

  • میدیایەكی عەرەبی باس لە سێ خاڵی كۆبوونەوەی فەرماندەی هەسەدە و تەحریر شام دەكات

  • ترەمپ پەیامێك بۆ سودانی دەنێرێت

  • ئێسك و پاشماوەی جلوبەرگ؛ گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە باشوری سوریا دۆزرایەوە

  • وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێش سەردانەكەی بۆ دیمەشق پەیوەندی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كردووە

  • تورکیا بە چڕی بەنداوی تشرینى بۆردومانکرد

  • هەسەدە هەواڵێکى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بەدرۆ دەخاتەوە

  • دروزەكان ڕەتیدەكەنەوە چەك رادەستی ئیدارەی نوێی سوریا بكەن

  • ئەڵمانیا دادگاییان دەكات؛ ئەو دوو هاوسەرەی دوو كچە ئێزدییەكەیان كردووە بە كۆیلە، كوردن

  • ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێران و ڕوسیا سەپاند

سەرەکی