14   کاتژمێر پێش ئێستا 82 جار خوێنراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ: لە نزیکترین کاتدا چاوم بە پوتین دەکەوێت

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی ئەمریکا، ڕایدەگەیەنێت، کە لە نزیکترین کاتدا چاوی بە سەرۆکی ڕوسیا، ڤلادیمێر پوتین دەکەوێت.

دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە وەک 47ھەمین سەرۆکی ئەمریکا، سوێندی یاسایی خوارد بە ڕۆژنامەنووسانی وت، کە خواستی ھەیە، کۆتایی بە جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکراینا بھێنێت، ترەمپ وتی: پێویستە ھەمووان لەبارەی ئەو پرسە، بگەنە ڕێککەوتن.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش كرد،کە سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی پەرۆشە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە کۆتایی بە جەنگەکە بھێنێت.

دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی خستەروو، پێم وایە ئەو (پوتین) ئەگەر ڕێککەوتن بۆ کۆتایی ھێنان جەنگ پەسەند نەکات، ئەوا ڕوسیا لەناو دەبات، ھەروەھا پێم وایە ڕوسیا ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە، سەیری سیاسەتە ئابوورییەکانی ڕووسیا بکەن، بۆیە ئومێد دەکەم پوتین خواستی خۆی نیشان بدات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە کۆتایی بە جەنگەکە بھێنێت.

  • دۆناڵد ترەمپ: لە نزیکترین کاتدا چاوم بە پوتین دەکەوێت

  • تەنها لە یەك مانگدا 13 ڕۆژنامەنوسی كورد لە توركیا زیندانی كراون

  • لەبەرامبەردا هەژارەكان زیاتردەبن

  • دۆناڵد ترەمپ 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا

  • پزیشکێکی عێراقی لە غەززە بە نەشتەرگەری قۆڵی بۆ منداڵێک چاندەوە

  • چەكدارێك دوو دادوەری ئێران دەكوژێت و پاشانیش خۆی دەكوژێت

  • مەزڵوم عەبدی بۆچی سەردانی ئەمریكا ناكات؟

  • لە قۆناغی یەكەمی ئاگربەستدا؛ ئیسرائیل 737 فەڵەستینی ئازاد دەكات

  • ئیسرائیل ڕێككەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ حەماس پەسەند كرد

سەرەکی