وێنەی دوو دادوەرە کوژراوەکە
2025-01-18 284 جار خوێنراوەتەوە

چەكدارێك دوو دادوەری ئێران دەكوژێت و پاشانیش خۆی دەكوژێت

ناوەندی هەواڵ

بەرەبەیانی ئەمرۆ تاران بە ڕووداوێكی خوێناوی و سەرنجڕاكێش بەخەبەرهات، دوو دادوەر لەبەردەم دادگای باڵا كوژران.

چەكدارێك بەیانی ئەمرۆ چووە بەردەم دادگای باڵای تاران و تەقەی لە سێ دادوەر كرد، دوو لەو دادوەرانە ( محەمەد مقیسە و عەلی ڕازینی) كوژران و دادوەری سێیەمیش (قازی میری) برینداربوو.

چەكدارەكە دوای ئەوەی دوو قازی كوشت و یەكێكی برینداركرد، هەر لەبەردەم دادگاكە خۆی كوشت.

پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی ئێران لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە، بەڵام تائێستا هیچ لێدوانێكیان لەوبارەیەوە نەداوە.

یەكێك لە دادوەرەكان محەمەد مەقیسەیە، كە سەرۆكی لقی 28 ی دادگای شۆڕشی ئێرانە، كە لەناو سیستەمی ئێراندا جێی باسە.

ئەو دادوەرە رۆڵێكی دیاری لە دادگاییكردنی ئۆپۆزسیۆنە سیاسییەكاندا هەیە، بەتایبەت دوای خۆپیشاندانەكانی 2009 .

زۆرێك لە سزاكانی لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی لەلایەن ئەو دادوەرەوە دەركراون.

مەقیسە لەلایەن ئەمریكا و كەنەدا و ئەوروپاوە سزای بەسەردا سەپێندراوە، بەهۆی ئەو ڕۆڵەی خراپەی لە پێشێلكاری دژ بە مافی مرۆڤ بینیویەتی.

 

  • دۆناڵد ترەمپ: لە نزیکترین کاتدا چاوم بە پوتین دەکەوێت

  • تەنها لە یەك مانگدا 13 ڕۆژنامەنوسی كورد لە توركیا زیندانی كراون

  • لەبەرامبەردا هەژارەكان زیاتردەبن

  • دۆناڵد ترەمپ 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا

  • پزیشکێکی عێراقی لە غەززە بە نەشتەرگەری قۆڵی بۆ منداڵێک چاندەوە

  • چەكدارێك دوو دادوەری ئێران دەكوژێت و پاشانیش خۆی دەكوژێت

  • مەزڵوم عەبدی بۆچی سەردانی ئەمریكا ناكات؟

  • لە قۆناغی یەكەمی ئاگربەستدا؛ ئیسرائیل 737 فەڵەستینی ئازاد دەكات

  • ئیسرائیل ڕێككەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ حەماس پەسەند كرد

سەرەکی