دۆلاری ئەمریکی
22   کاتژمێر پێش ئێستا 61 جار خوێنراوەتەوە

لەبەرامبەردا هەژارەكان زیاتردەبن

ناوەندی هەواڵ

ڕێكخراوی ئۆكسفام ئاشكرایكردووە، ملیاردێرەكان خێراتر لە جاران دەوڵەمەندتر دەبن، لە 10 ساڵی داهاتووشدا ترلیۆنێرەكان دەردەكەون.
لە راپۆرتەكەی ئۆكسفام-دا هاتووە: لە 10 ساڵی داهاتوودا ژمارەی ترلیۆنێرەكان زیاتر دەبێت، ئێستا 1% ی دەوڵەمەندەكان خاوەنی 45%ـی پارەی جیهانن، لەبەرامبەردا داهاتی رۆژانەی 44% دانیشتوانی زەوی تەنها نزیكەی 7 دۆلارە".
راپۆرتەكەی ئۆكسفام پێشبینی دەكات لە 10 ساڵی داهاتوودا بۆ یەكەمجار ترلیۆنێر دەربكەون، چونكە لە 10 ساڵی رابردوودا، 10 دەوڵەمەندترین ملیاردێری جیهان، رۆژانە بە تێكڕا نزیكەی 100 ملیۆن دۆلاریان قازانج كردووە؛ بەوەش ملیاردێرەكانی ئێستا دەتوانن سامانەكانیان بگەیەنن بە ترلیۆن دۆلار.
وەك ئەو ڕێكخراوە دەڵێت تەنها ساڵی رابردوو نزیكەی 204 ملیاردێری نوێ پەیدا بوون، كە لە 2024 سامانەكانیان بە نزیكەی دوو ترلیۆن زیادی  كردووە.
هۆكاری هەڵتۆقینی دەوڵەمەندەكان بە وتەی ئەمیتاب بێهار، بەڕێوبەری رێكخراوی ئۆكسفام دەگەڕێتەوە بۆ ژمارەیەك هۆكار و دەڵێت: "لەئێستادا ملیاردێرەكان زیاتر لە جاران دەتوانن یاسا و رێسا ئابورییەكان دابڕێژنەوە بەجۆرێك كە دەتوانن زۆرترتین پارە قازانج بكەن".
راپۆرتەكە بەشێكی لەسەر باری دارایی ژنانە لە سەرانسەری جیهان و هۆشداری دەدات لە خراپی دۆخی دارایی ژنان و دەڵێت: "لە 10 ژن یەكێكیان بارودۆخی دارایی زۆر خراپە، بەجۆرێك رۆژانە بە تێكڕا كەمتر لە 2.15 دۆلار داهاتی كاركردنیانە".
راپۆرتەكە زیاتری نوسیوە لەسەر ژنان، "ژنان رۆژانە 12.5 ملیار كاتژمێر كار دەكەن، بەبێ وەرگرتنی كرێی كار، لە كاتێكدا كارەكانی ئەو ژنانە ساڵانە 10.8 ترلیۆن دۆلار بۆ ئابووری جیهان زیاد دەكەن".

  • دۆناڵد ترەمپ: لە نزیکترین کاتدا چاوم بە پوتین دەکەوێت

  • تەنها لە یەك مانگدا 13 ڕۆژنامەنوسی كورد لە توركیا زیندانی كراون

  • لەبەرامبەردا هەژارەكان زیاتردەبن

  • دۆناڵد ترەمپ 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا

  • پزیشکێکی عێراقی لە غەززە بە نەشتەرگەری قۆڵی بۆ منداڵێک چاندەوە

  • چەكدارێك دوو دادوەری ئێران دەكوژێت و پاشانیش خۆی دەكوژێت

  • مەزڵوم عەبدی بۆچی سەردانی ئەمریكا ناكات؟

  • لە قۆناغی یەكەمی ئاگربەستدا؛ ئیسرائیل 737 فەڵەستینی ئازاد دەكات

  • ئیسرائیل ڕێككەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ حەماس پەسەند كرد

سەرەکی