وێنەی دیداری مەزڵوم عەبدی لەگەڵ ڕیم بوقەمەرە
2025-01-18 480 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی بۆچی سەردانی ئەمریكا ناكات؟

ناوەندی هەواڵ

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ پێشكەشكارێكی عەرەبیە باس لە هۆكاری نەچوونی بۆ مەراسیمی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەكات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بڕیارە رۆژی دووشەممە 20-1-2025  بەشێوەیەكی فەرمی وەك سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكاربێت، بۆ مەراسیمەكەشی سەدان كەسایەتی و سەركردەی جیهانی بانگهێشتكراون.

یەكێك لەو كەسانەی داوای لێكرابوو سەردانی ئەمریكا بكات مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە بوو، بەڵام لەبری ئەو ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر دەچێتە ئەمریكا.

ریم بوقەمەرە ئەو بێژەرەی كەناڵی عەرەبیەیە كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لەكاتی بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆدا كاتێك یەكێك لەمیوانەكان باسی لەوەكرد مەزڵوم عەبدی بانگهێشت كراوە، بە بیستنی هەواڵەكە شاگەشكە بوو.

ئەمڕۆ لە تۆڕی ئێكس سێڵفییەكی خۆی و مەزڵوم عەبدی بڵاوكردووەتەوە و چەند زانیارییەكیشی بڵاوكردووەتەوە.

ریم بوقەمەرە دەڵێت "جەنەراڵ مەزڵوم پێی وتم ئەمە یەكەم سێڵفییە لە ژیانمدا". دەربارەی هۆكاری ئامادەنەبوونیشی لە مەراسیمی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا عەبدی بەو بێژەرەی عەرەبیەی وتووە "لەبەر هۆكاری ئەمنیی نیە كە ناچم بەڵكو لەبەر ئەوەیە پاسپۆرتم نیە بەناوی مەزڵوم عەبدییەوە".

 

  • دۆناڵد ترەمپ: لە نزیکترین کاتدا چاوم بە پوتین دەکەوێت

  • تەنها لە یەك مانگدا 13 ڕۆژنامەنوسی كورد لە توركیا زیندانی كراون

  • لەبەرامبەردا هەژارەكان زیاتردەبن

  • دۆناڵد ترەمپ 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا

  • پزیشکێکی عێراقی لە غەززە بە نەشتەرگەری قۆڵی بۆ منداڵێک چاندەوە

  • چەكدارێك دوو دادوەری ئێران دەكوژێت و پاشانیش خۆی دەكوژێت

  • مەزڵوم عەبدی بۆچی سەردانی ئەمریكا ناكات؟

  • لە قۆناغی یەكەمی ئاگربەستدا؛ ئیسرائیل 737 فەڵەستینی ئازاد دەكات

  • ئیسرائیل ڕێككەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ حەماس پەسەند كرد

سەرەکی