2025-01-18 318 جار خوێنراوەتەوە

پزیشکێکی عێراقی لە غەززە بە نەشتەرگەری قۆڵی بۆ منداڵێک چاندەوە

ناوەندی هەواڵ

پزیشکێکی عێراقی، توانی کۆتایی بەئازاری منداڵیکی فەلەستینی بهێنێت و خەونەکەی بهێنێتەدی ئەویش چاندنەوەی قۆڵەکانی مریەمی تەمەن نۆ ساڵان بوو، کە جوڵانی دەستەکانی بوو بە بێ نیگەرانی وەک منداڵەکانی دیکە بتوانێت بەردەوام بێت لە یاریکردن و خۆشی.

محەمەد تاهیر، پزیشکێکی خۆبەخشەو لە کەرتی غەززە لە سەرەتای دەسـت پێکردنی شەڕی ئیسرائیل سەرکەوتوانە کاری مرۆیی ئەنجامداوە و توانی دەستی مریەمی نۆ ساڵان بچێنێتەوە کە بەهـۆی تۆپبارانەکانی ئیسرائیلەوە قۆڵی لەدەستدابوو.

پزیشکەکە ڕایگەیاندووە، بینینی دیمەنێکی لەو شێوەیە وای لێکردووە کە داوا لە باوکی مریەم بکات کە قۆڵەکەی لە ژێـرداروبەرد بدۆزێتەوە وبۆی بـهێنێت تا بۆی بچێنێتەوە و هیوایەک بۆ مریەم بگەرێـنێتەوە.

پزیشکەکە ڕایگەیاندووە "سوپاس بۆ خوا لە دوای دۆزینەوەی بەهۆی ساردی کەشوهەوا یارمەتیدەرێک بوو بۆ پاراستنی ئەندامەکە لەکاتی چاندنەوەی قۆڵی.

نەشتەرگەری دووبارە چاندنەوەی ئەو ئەندامە پەڕیوە کە لەسەر مریەم کراوە یەکەم نەشـتەرگەری بـووە لەو جۆرە بەسەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە سەرەڕای تێکچوونی بارودۆخی تەندروستی و نەبوونی پێداویستی تایـبەت و توانای پزیشکی تەواوەتی لە کەرتی غەززە.

پزیشکەکە، لە باوک و دایکێکی عێراقی، پێش ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە بەریتانیا (وێڵز) لەدایکبووە و لەوێ ژیاوە و گەورە بووە و خوێندنی سەرەتایی و زانکۆی و پسپۆڕی لە زانکۆکانی بەریتانیا تەواوکردووە.

 ساڵێک لەمەوبەر خۆبەخشانە ( لەناو تیمی کاری پزیشکی ئەوروپی ) بۆ کارکردن لە سەختترین ناوچەکان لە کەرتی غەززە هاتووەتە ئەو وڵاتە. 

لە ماوەی کاری خۆبەخشییەکەیدا، زیاتر لە 290 نەشتەرگەری گەورەی ئەنجامداوە جگە لە زۆر نەشتەرگەری دیکە، بەوەش تەحەدای کەمی تواناکان و مەترسییە نزیکەکانی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی کردووە.

  • ئاگرەکەى لۆس ئەنجلس کۆنتڕۆڵکرا

  • حەماس سێ بارمتەکراوی ئیسرائیلی ئازاد کرد

  • ژمارەیەک بارمتەى دیکەى ئیسرائیلى ئازاد دەکرێن

  • فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و کۆپتەرێکى سەربازیی لە واشنتۆن پێکیاندادا و چەندین کەس بونە قوربانیی

  • پرسی سەرەکییان غەززە دەبێت، ترەمپ و ناتانیاهۆ کۆدەبنەوە

  • لە دوێنێوە 300 هەزار کەس لە باکووری غەززە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

  • بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت؛ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • لەڕێگەی میسر و ئوردنەوە؛ ترەمپ داوای پاكتاوكردنی غەززە دەكات

  • هه‌سه‌ده کوشتنى ژمارەیەک چەکدار و تێکشکاندنى سیستمێكى ڕادارى توركیاى راگەیاند

سەرەکی