وێنەی ئەو ڕۆژنامەنوسانەی دەستگیرکراون
20   کاتژمێر پێش ئێستا 64 جار خوێنراوەتەوە

تەنها لە یەك مانگدا 13 ڕۆژنامەنوسی كورد لە توركیا زیندانی كراون

ناوەندی هەواڵ

تا دێت فشارەكان بۆ سەر ئەو ڕۆژنامەنووسانە زیاتر دەكرێت كە بە دڵی ئاك پارتیی دەسەڵاتداری توركیا و هاوپەیمانەكانی نانوسن، بە پاساوی جیا جیا دەخرێنە زیندان.
ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا مانگی ڕابردوو بڵاوی كردەوە لە ماوەی پێنج ساڵدا لە ئاكامی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باشور و ڕۆژئاوای كوردستان 13 رۆژنامەنووسی كوردی شەهید بوون.
لە 17ـی كانونی دووەمی 2025، هێزە ئەمنییەكانی توركیا هەڵیان كوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسان نەجلا دەمیر، ڕەحیمە كارڤار، ئەحمەد گونەش، وەلات ئەكین، وەدات ئۆروچ و ڕەیهان حاجیئۆغڵو. 
دوای وتە لێوەرگرتنیشیان لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی، دادگای سوڵحی ئێشكگر بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە پەكەكە" هەر شەشیانی خستە زیندان.
هەروەها بە هۆی سەركۆنەكردنی كوشتنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین كە ڕووماڵی هێرشەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكانی توركیایان دەكرد لە ڕۆژئاوای كوردستان، 22ی كانونی یەكەمی 2024 حەوت ڕۆژنامەنووس دەستگیركران و بە بڕیاری هەمان دادوەر و بە پاساوی ئەوەی كە گوایە "پڕوپاگەندە بۆ پەكەكە دەكەن" و "دژی یاسا كارپێكراوەكانی توركیا دەوەستنەوە بۆ ڕێكخستنی خۆپیشاندان و گردبوونەوە" خرانە زیندان. 

 

  • دۆناڵد ترەمپ: لە نزیکترین کاتدا چاوم بە پوتین دەکەوێت

  • تەنها لە یەك مانگدا 13 ڕۆژنامەنوسی كورد لە توركیا زیندانی كراون

  • لەبەرامبەردا هەژارەكان زیاتردەبن

  • دۆناڵد ترەمپ 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا

  • پزیشکێکی عێراقی لە غەززە بە نەشتەرگەری قۆڵی بۆ منداڵێک چاندەوە

  • چەكدارێك دوو دادوەری ئێران دەكوژێت و پاشانیش خۆی دەكوژێت

  • مەزڵوم عەبدی بۆچی سەردانی ئەمریكا ناكات؟

  • لە قۆناغی یەكەمی ئاگربەستدا؛ ئیسرائیل 737 فەڵەستینی ئازاد دەكات

  • ئیسرائیل ڕێككەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ حەماس پەسەند كرد

سەرەکی