16   کاتژمێر پێش ئێستا 73 جار خوێنراوەتەوە

ئاگرەکەى لۆس ئەنجلس کۆنتڕۆڵکرا

دواى بەردەوامى بۆ سێ هەفتە توانرا ئاگرەکەى لۆس ئەنجلسى ئەمریکا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا بە تەواوى کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوە رایانگەیاند، دواى ئەوەى ماوەى سێ هەفتەیە ئاگرێکى گەورە لە شارى لۆس ئەنجلسى ئەمریکا کەوتەوە و بەهۆیەوە 28 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان هەزار دۆنم زەوى و داراستان سووتاوە، توانرا ئەمڕۆ ئاگرەکە بەهۆى بارانبارینەوە کۆنترۆڵ بکرێت.

هاوکات، وەزارەتی دارستان و پاراستنی ئاگر لە کالیفۆرنیا رایگەیاندووە، ئەو ئاگرەى کەوتووەتەوە، گەورەترین ئاگر بووە لە دارستانەکانى ویلایەتەکە، کە 23 هەزار و 448 دۆنم دارستانى لە لای رۆژئاوای لۆس ئەنجلۆس سووتاندووە.

دەشڵێن، بەهۆى ئاگرەکەوە 28 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 16 هەزار بیناش زیانیان پێگەیشتووە، کە بەشێکی زۆریان بە تەواوى وێران بوە و ژمارەیەک هاوڵاتیش ئاوارەبوون.

کۆمپانیای AccuWeather، کە کۆمپانیایەکی پێشبینی کەشوهەوایە، پێشبینی دەکات زیانە ئابوورییەکانى ئاگرەکە زیاتر لە 250 ملیار دۆلار بێت.

  • ئاگرەکەى لۆس ئەنجلس کۆنتڕۆڵکرا

  • حەماس سێ بارمتەکراوی ئیسرائیلی ئازاد کرد

  • ژمارەیەک بارمتەى دیکەى ئیسرائیلى ئازاد دەکرێن

  • فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و کۆپتەرێکى سەربازیی لە واشنتۆن پێکیاندادا و چەندین کەس بونە قوربانیی

  • پرسی سەرەکییان غەززە دەبێت، ترەمپ و ناتانیاهۆ کۆدەبنەوە

  • لە دوێنێوە 300 هەزار کەس لە باکووری غەززە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

  • بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت؛ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • لەڕێگەی میسر و ئوردنەوە؛ ترەمپ داوای پاكتاوكردنی غەززە دەكات

  • هه‌سه‌ده کوشتنى ژمارەیەک چەکدار و تێکشکاندنى سیستمێكى ڕادارى توركیاى راگەیاند

سەرەکی