2025-01-30 395 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەیەک بارمتەى دیکەى ئیسرائیلى ئازاد دەکرێن

دواى بەبارمتەگرتنى بۆماوەى 482 رۆژ لەلایەن بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی ئەمڕۆ بارمتەیەكی دیکەى ئیسرائیلی ئازاد كرا و هەر ئەمڕۆ دووانى دیکەش ئازاد دەکرێن.

پێگەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" بڵاویكردەوە، ئاگام بیرگر، دوای ئەوەی (482) رۆژ لای بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی بە بارمەتەگیرابوو، بەیانی ئەمڕۆ ئازادكراو گەیشتووەتەوە ئیسرائیل.

لەبەرامبەر ئەو بارمتەیە ئیسرائیل (50) سزادراوی فەلەستینی ئازاد دەكات، کە 30 بارمتەیان بە حوكمی هەتاهەتایی و كوشتنی ئیسرائیلی سزادراون.

سوپای ئسیرائیل بڵاویكردەوە، ئاگام بیرگر كە سەربازی سوپای ئیسرائیلە، یەكێك بووە لە بارمتەكان و  لەسنور پەڕیوەتەوە و گەیشتووەتەوە ئیسرائیل.

بیرگر، پێش رادەستكردنی بە خاچی سوری نێودەوڵەتی، لەسەر تەختەی سەكۆیەك لە ناوچەی جەبالیا لە باكوری كەرتی غەززە دەركەوت ، كە بە چەكدارانی بزوتنەوەی حەماس دەورە درابوو.

ئازادکردنى ئەو بارمتانە دواى ئەوە دێت، لە ڕۆژی 15ی کانوونی دووەم ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە لایەن قەتەر ڕاگەیەندرا، ڕێککەوتنەکە کە لە سێ قۆناغ پێکهاتبوو،لە 19ی کانوونی دووەم، خرایە بوارى جێبەجێکردنەوە  و بەدەیان بارمتە ئازادکران.

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

  • پەرلەمانتارێكی ئێران: ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەكەی بەندەر عەباسەوەیە

سەرەکی